زانایەکی موسڵمان ووتاری دەدا بۆ هەندێک خەڵک،لە میانەی ووتارەکەدا ووتی:خۆشترین کاتی ژیانم ئەو کاتە بوو کە لە باوەشی ئافرەتێکدا بووم کە خێزانم نەبوو!!!
خەڵکەکە هەمووی سەری سوڕ ئەما و کەوتنە بۆڵە بۆڵ
... ... ...
زاناکە ووتی:مەبەستم تێ نەگەشتن،من مەبەستم دایکم بوو لەو ئافرەتە،لەو کاتەدا هەموو خەڵکەکە ووتیان زۆر راستە،جوانت فەرموو
...
یەکێک لە ئامادە بووانی ووتارەکە رۆشتەوە بۆ مالەوە و کاتی نانی نیوەرۆ بوو،ویستی کۆپی پەیستی قسەی زاناکە بکات بۆ خێزانی،ووتی:ژنەکە خۆشترین کاتی ژیانم ئەو کاتە بوو کە لە باوەشی ئافرەتێکی ترا بووم،ژنەکەی ووتی :ئەوە ئەڵێی چی!!پیاوەکە فریای کۆپی پەیستەکە نەکەوت لە هۆش خۆی چوو!!
کاتێک پیاوەکە هۆشی هاتەوە خۆی زانی لە خەستەخانەیە و دەم و چاوی کەوگیری لێ دراوە