هەندێك كەس سروشتی خۆیان وایە خاوەنی كەسایەتیەكی سەرنجڕاكێشن ، بەڵام ناتوانیت كەسایەتی بەهێز لە هەندێك كەسی دیكەدا بەدی بكەیت ، لە ڕاستیدا ئەو كەسانەی خاوەنی كەسایەتیەكی بەهێزن خاوەنی ئەم 10 ڕەفتار و ئەتەكیەتەن كە دەتوانیت لە خۆتدا یان لەو كەسانەی مەبەستە بەدی بكەیت و بەراوردی پێ بكەیت ، لەوانەش :
1- متمانەیان بەخۆیان هەیە و كاتێك لەگەڵتدا گفتوگۆ دەكەن ئەوە تەماشای چاوەكانت دەكەن بە جۆرێك سەریان و ئاستی بینینیان نە لە كەسی بەرامبەر زیاتر بەرز دەكەنەوە نە سەریان زۆر بۆ خوارەوە دەنوشتێننەوە ، كاتێكیش بەڕێگەدا دەڕۆن پشت و شانیان ڕێكە و دەزانن چی دەپۆشن و چ جلوبەرگێك بۆ چ شوێن و كاتێك گونجاوە .
2- گوێگرتنیان زیاترە لە قسەكردنیان و زۆرترین كات پرسیار ئاڕاستەی كەسی بەرامبەر دەكەن و هەستێكت پێدەدەن كە گرنگیت بەلایەوە یان لەو گرنگتریت .، واتە بە سوك تەماشای هیچ كەسێك ناكەن .
3- گوێ لە هەموو كەسێك دەگرن بێ ئەوەی گرنگ بێت بەلایانەوە لە چ تەمەنێكدایە یان چ پلەو پۆست و ئاستێكی هەیە لە ڕووی كۆمەڵایەتیەوە .
4- كاتێك گوێت بۆ دەگرێت بە تەواوەت دڵی لاتە و تەواوی مێشك و بیركردنەوەی خۆیت پێدەبەخشێت بۆ ئەوەی گوێت بۆ بگرێت .
5- بەخشندەن و چاوەڕێی پاداشت لە هیچ كەسێك ناكەن ، ئەمە تەنها لەو كەسانەدا بەدی دەكرێت كە متمانەیان بەخۆیان هەیە و بەهێزن .
6- هەوڵدەدەن لە هەر كەسێك شتێكی نوێ فێرببن ، ئەگەر كەسی بەرامبەریان خوێندەوار یان نەخوێندەوار بێت .
7- زۆر زیرەكن لە هەڵبژاردنی ئەو وشانەی لەكاتی قسەكردندا بەكاریدەهێنن ، چونكە لەوە تێگەیشتوون ئەو وشەیەی مرۆڤ بۆ گفتوگۆكردن بەكاریدەهێنێت ڕەنگدانەوەی كەسایەتی ئەو دەبێت .
8- كەسانێكی لەخۆبای نین و هەمیشە ساددەن و بەردەوام باس لەوە ناكەن چیان كردوە و بەچی گەیشتوون و دەستكەوتەكانیان چی بوە .
9- باسی ژیانی كەس ناكەن و بەدوای ژیانی كەسەوە نین و قسەو قسەڵۆك بۆ كەس دروست ناكەن .
10- سوود وەردەگرن لەو هەڵانەی ئەنجامیان داوە و هاوشێوەی وانەیەك بۆ ژیانیان بەكاریدەهێنن و دەكرێت خەڵكانی دیكەش سوود لە هەڵەكانی ئەمان وەربگرن .