-ترسی بەردەوام لەجیا بونەوە: ئافرەتان بەردەوام لەوە دەترسن ڕۆژێك بێت و كێشەیەك بكەوێتە نێوان ئەو وهاوسەرەكەی و ژیانی هاوبەشیان لێ تێكبچێت.
2-كاتێك ئافرەت یان پیاو ترسی هەبێت لەوەی هاوسەرەكەی ناپاكی بەرامبەر بكات ،ئەمە ژیانی هاوبەشی نێوانیان تێكدەدات.
3-بڕوا بەخۆنەبون و هەستكردن بەكەمی دەبێتە هۆی شێواندنی پەیوەندی نێوان دوو هاوسەر.
4-زۆر كات ئافرەت یا پیاو لەوە دەترسێت دوای ژیانی هاوسەرگیری پەشیمان ببێتەوە لەو كەسەی هەڵیبژاردوە تا لەژیانی هاوبەشدا لەگەڵی بێت ،بەڵام پێویستە ئەو كەسەی ژیانی هاوسەرگیری پێكدەهێنێت ئەوە بزانێت لەژیانی هاوبەشی نێوان دووكەسدا هەندێك كات كێشەكان ڕوبەڕویان دەبێتەوە، هەروەها ئەوە بزانن هیچ كەس بەتەواوەتی بەدڵی ئەوی دیكە نابێت.