سودی میوە ڕەنگ سورەكان بزانن
1-تەماتە:یەكێكە لەو سەوزانەی دەوڵەمەندە بە پێكهاتە دژە ئۆكسێنەرەكان و سەرچاوەیە بۆ ڤیتامین سی و پۆتاسیۆم و دەبێتە هۆی پاراستنی دڵ .
2-گێلاس: ئەم میوەیە پێكهاتەی ئەنسۆسیانین و دژە ئۆكسێنەرەكانی تێدایە وەك دژە هەوكردن كاردەكات لەجەستەدا،و چارەسەرە بۆ ئازاری جومگەكان .
3-شلیك: ڕۆژانە خواردنی هەشت دەنك شیلك هاوشێوەی پرتەقاڵێك سودی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ ،ناهێڵێت كۆلیسترۆلی جۆری خراپ لەناو جەستەدا بئۆكسێت.
4-بیبەری سوور:ئەم جۆرەی بیبەر مادەی لایكۆپین لە پێكهاتەیدا هەیە ،دەبێتە هۆی كەمكردنەوی ڕێژەی كۆلیسترۆلی ناو خوێن، وڕیشاڵ و ڤیتامین ئەی و سی بەجەستە دەبەخشێت.
5-ترێی ڕەش: ئەم میوەیە ڕێژەی كۆلیسترۆلی زیان بەخشی ناو خوێن كەمدەكاتەوە و بۆ ئەو كەسانە بەسودە كە پەستانی خوێنیان بەرزە.
|