کانتی لەبەر چێڵسی یانەیەکی گەورەی ڕەتکردووەتەوە
02/09/2016

نگۆلۆ کانتی فەرەنسی ئاشکرایکرد، پێش ئەوەی پەیوەندی بە یانەی چێڵسییەوە بکات، خۆسێ مۆرینهۆی ڕاهێنەری مان یونایتد پەیوەندییەکی تەلەفۆنی پێوە کردووەو ویستویەتی ڕازی بکات بۆ ئەوەی ڕێڕەوی خۆی بگۆڕێت.

 

کانتی لە بازاڕی هاوینەدا، لیستەر سیتی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی پرێمەر لیگی جێهێشت و بەبڕی ٢٩ ملیۆن پاوەن پەیوەندی بە یانەی چێڵسییەوە کرد.

 

لەلێدوانێکیدا کە ماڵپەڕی گۆڵ بڵاویکردووەتەوە، کانتی دەڵێت: "شتێکی سەرسوڕهێنەر بوو کاتێک مۆرینهۆ تەلەفۆنی بۆ کردم، هەرچەندە پێشتر ئاگادار کرابومەوە لەوەی کە ئەو سەرسامە بەیاریکردنی من".

 

وتیشی: "ئەو قسەی بۆ دەکردم و ئەو هۆکارانەی بۆ ڕوونکردمەوە بۆچی پێویستە پەیوەندی بە تیپەکەیەوە بکەم، بەڵام من لەو کاتەدا خۆم یەکلاکردبوویەوە لەوەی یان لە لیستەر دەمێنەوە یان پەیوەندی بە چێڵسییەوە دەکەم و کاتێک لەگەڵ کۆنتی قسەم کرد، هەستێکی زۆر باشم لادروست بوو".

 

کانتی هەرزوو لەگەڵ یانە نوێیەکەیدا خۆی گونجادو بەشداری سەرجەم خولەکەکانی پرێمەر لیگی کردووەو یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی سێ سەرکەوتنەکەی چێڵسی لە سێ یاریی یەکەمدا.

how to take naltrexone myjustliving.com naltrexone cost without insurance
ژماره‌ی بینین‌ : 5671
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
گواردیۆلا بۆ هاڕت: یانەیەكی بۆ خۆت بدۆزەوە ...
جارێکی تر مۆرینیۆ هێرشی کردەوە سەر رۆناڵدۆ ...
بەبەڵگەوە، سەرتاشەکەی پۆگبا داهاتووی ئەو ياريزانەی ئاشکراکرد ...
فەرمی، گۆتزە گەڕايەوە يانە کۆنەکەی ...
تۆتی قسە لەسەر مێسی و ڕۆناڵدۆ دەکات ...
کاریکاتێر، گواردیۆلا پیزا قەدەغە دەکات ...
ئێبرا وەڵامی کانتۆنا دەداتەوە ...
بەپەلە.. دادگا سزای 21 مانگ زيندانی بو مێسی و باوكی دەركرد ...
مانچستەر یونایتد مۆرینیۆى بە ڕاگەیاندنەکان ناساند ...
لێدوانى ڕۆناڵدینیۆ و سوارێز و فۆرلان لەسەر وازهێنانى میسى ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll