لە ڕووداوێكی سەیردا لە بەریتانیا، كچێك باوكی بەوە تۆمەتبار دەكات كە هەشت جار سێكسی توندی لەگەڵدا كردووە.
دوای ئەوەی ئەو تۆمەتانە دەگاتە دادگا، پارێزەری باوكی ئاشكرای دەكات كە كچەكە تەواوی ئەو چیرۆكەی هەڵبەستووە و بیرۆكەكەشی لە ڕۆمانی "Fifty Shades of Grey" وەرگرتووە كە زۆر سەرسامی نووسەرەكەیەتی و هەمیشە ئاوێتەی بابەتەكانی دەبێ.
كچەكە گوتبووی لە ماوەی شەش ساڵدا، باوكم هەشت جار سێكسی توندی لەگەڵ كردبووم، بەڵام دواجار بە گریانەوە دانی بە تۆمەتەكەیدا نا كە چۆن هەڵی بەستووە.
پارێزەرەكە داوای لە دادگا كرد كە دانیشتنی داهاتوو دوا بخات، تا بە تەواوی ڕۆمانەكە دەخوێنێتەوە.
ڕۆمانی پەنجا سێبەر لە تارمایی (Fifty Shades of Grey) ساڵی 2014 كرا بە فیلم و هەرای زۆری نایەوە، چیرۆكەكەی باسی لە سێكسی توند و ساد ماسۆشی دەكات كە بۆ چێژوەرگرتن، ئەشكەنجەی بەرامبەر دەدات و بە قایش و چەندان جۆر كەرەستەی تر لێی دەدات، لەكاتێكدا هەردوولا بە خواستی خۆیان حەز لەو جۆرە سێكسە دەكەن.