ڕەنگە زۆركات ئەمەت بیستبێت دوای هاوسەرگیری خۆشەویستی نێوان هاوسەرەكان كەمدەبێتەوە ، ئەم بابەتە ڕێژەییە و لە نێوان دووهاوسەر بۆ دوو هاوسەری دیكە دەگۆڕێت ، ئەو كاتەی دوو كەس یەكیان خۆش بوێت و دوای هاوسەرگیری خۆشەویستی نێوانیان كەمببێتەوە ئەوە ڕەنگە یەكێك لەم شتانە هۆكاربێت بۆ ئەو ئەو دۆخە .
- ترس : ئەو كاتەی هاوسەرەكان تریان هەیە لە هاوسەرگیری و ئەو ئەركانەی دەچێتە سەر شانیان لە ماوەی ژیانی هاوسەرگیریدا ، بۆ ئەوەی هاوەسرەكان توشی ئەم حاڵەتە نەبن ئەوە پێویستە لەماوەی هاوسەرگیریدا باسی تەواوی ئەوئەرك و كارانە بكەن كە پێویستە لەسەریان ئەنجامی بدەن بۆ ئەوەی بەسەر ترس و دڵە ڕاوكێدا زاڵ ببن و خۆشەویستیان بۆ یەكتر كەم نەبێتەوە .
- مرۆڤ بۆ خۆی بونەوەرێكی لاوازە ئەو كاتەی كێشەیەك یان دۆخێك بۆی دێتە پێشەوە كە لەگەڵ ئارەزوو و ویستی ئەودا نەبێت ئەوە ترس دایدەگرێت و خەم دەخوات و خۆشەویستی و ژیانی هاوبەشی بیر دەچێتەوە .
- ئارەزووكردن لە كاركردن : ئەگەر یەكێك لە هاوسەرەكان تەنها ویستی بۆ ژیان كاركردن بێت و گوێ یە هاوسەرەكەی نەدات و كاتی بۆ تەرخان نەكات ئەوە بەدڵنیاییەوە بەشێوەیەكی سروشتی خۆشەویستی لەنێوانیاندا كەمدەبێتەوە .
- هەندێكجار وەچە خستنەوە و منداڵ كاریگەری دەبێت لەسەر پەیوەندی خۆشەویستی نێوان هاوسەرەكان و زۆركات دایك و باوك ئەوەندەی سەرقاڵی منداڵەكانیان دەبن خۆیان بیر دەچێتەوە ، دایك و باوك پێویستە ئەم دۆخە لەبەرچاو بگرن و ئەگەر منداڵیشان هەبێت ئەوە لەبیر نەكەن كە خۆشەویستی بەیەكتر ببەخشن .