سێ باشترین ڕاهێنانەکان بۆ نەهێشتنى دڵەڕاوکێ و خەمۆکى
23/08/2016

ئەگەر تووشى دڵەڕاوکێ یان خەمۆکى بوویت، ڕاهێنانى وەرزشى دەکرێت یارمەتیت بدات تا ڕزگارت ببێت لێیان، چونکە پەیوەندییەکى بەهێز هەیە لە نێوان تەندرووستى جەستەیی و دەرونیدا.

زۆر کات ڕۆتین و کارەکانى ڕۆژانە دەبنە هۆى زیادبوونى خەمۆکى، بۆیە دەبێت کارێک ئەنجام بدەیت کە جیاوازبێت لە کارەکانى ترت، ڕاهێنانە وەرزشییەکانیش دەکرێت بەشێکى سەرەکیبن لەو گۆڕانکارییە.

سێ جۆر ڕاهێنانى وەرزشیش هەن کە لە ڕاهێنانەکانى تر سوودیان زیاترە بۆ نەهێشتنى دڵەڕاوکێ و خەمۆکى، ئەوانەش بریتین لە:

ڕاکردن

ڕاکردن سوودى زۆرە بۆ سووتاندنى کالۆرى، کەمکردنەوەى کۆلیسترۆل، کەمبوونەوەى مەترسى نەخۆشییەکانى دڵ. تەنها ٥ خولەک ڕاکردن لە ڕۆژێکدا وا دەکات زیاتر بژیت، بە پێى توێژینەوەیەکى ساڵى ٢٠١٤. 

لەبەرئەوەى ڕاکردن کار دەکاتە سەر مێشک، بۆیە باشترینە بۆ تەندرووستى دەروونیشت، بە پێى توێژینەوەیەکى ساڵى ٢٠١٦ کە لە جۆرناڵى Psychiatry & Neuroscience دا بڵاوکراوەتەوە، ڕاکردن وەک دەرمانەکانى دژە خەمۆکى کار دەکات.

شاخەوانى

بۆئەوەى سوودەکانى ڕۆشتن دوو هێندەبن، هەوڵ بدە شاخەوانى بکەیت و بەناو دار و درەختەکاندا بڕۆیت، چونکە سرووشت کاریگەرى هەیە لەسەر مێشک.

بە پێى توێژینەوەیەکى ساڵى ٢٠٠٩ کە لە جۆرناڵى تەندروستى ژینگەیدا بڵاوکراوەتەوە توێژەرە ژاپۆنییەکان بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەى شاخەوانى دەکەن و لە لادێکاندا دەمێننەوە  ڕێژەى سترێس و خەمۆکیان دوو هێندە کەمدەکات وەک لەو کەسانەى لە شارەکاندان و کاتێکى زۆر دادەنیشن.

یۆگا

بە پێى توێژینەوەیەکى ساڵى ٢٠٠٧ کە لە جۆرناڵى چارەسەرى سرووشتى و پزیشکى بەدیلدا بڵاوکراوەتەوە ئەو کەسانەى لە هەفتەیەکدا دەچن بۆ ٤ وانەى یۆگا کەمتر تووشى دڵەڕاوکێ و خەمۆکى دەبن، چونکە تەکنیکەکانى یۆگا بە جۆرێکن سوود بە جەستە و بارى دەروونى دەگەیەنن و تاک ئارام دەکەنەوە.

free abortion pill abraham.thesharpsystem.com the abortion pill
ژماره‌ی بینین‌ : 4156
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
‌چوار نیشانه‌ ئاشكرای ده‌كات ده‌رونت ماندووه‌ ...
‌لێكدانه‌وه‌ی‌ چه‌ند خه‌ونێك له‌ لایه‌ن پسپۆڕانی ده‌رونیه‌وه‌ ...
٦ خاڵ بۆ ئەوەی وابکەیت مێردەکەت قەت تۆی بیرنەچێت ...
لە ڕێگەی جۆری دەست و پەنجەتەوە، کەسایەتی خۆت بناسە ...
‌لەپی دەستت چەند نهێنیەكت بۆ ئاشكرا دەكات ...
‌تەماشاكردنی چاوی كەسی بەرامبەر ئەم كاریگەریەی دەبێت ...
‌ئەم هەڵانە پەیوەندی نێوان هاوسەرەكان دەشێوێنێت ...
‌سودی میوە ڕەنگ سورەكان بزانن ...
هەشت خاڵ بۆ پاراستنى تەندروستى مێشکت ...
‌ڕۆژانە ئەم پێنج ڕەفتارە بەرامبەر منداڵەكەت دوبارە بكەرەوە ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll