گومانی تیادا نیە تەوقەكردن ڕێگەیەكی باوە بۆ سڵاوكردن لە كەسی بەرامبەر و دەربڕینی هەست و سۆز و خۆشەویستی بەڵام ئەمە لە هەمان كاتدا ڕێگەیەك دەبێت بۆ گواستنەوەی چەند جۆرێك لە نەخۆشی و ڤایرۆس .
- پەتای ئەنفلۆنزا و هەڵامەت لەڕێی تەوقەكردنەوە دەگوێزرێتەوە ، لەبەر ئەوە كاتێك لەگەڵ كەسێك تەوقە دەكەیت زوو دەستەكانت بشۆ .
- ڕێگەیە بۆ گواستنەوەی ئەو ڤایرۆسانەی توشی نەخۆشیەكانی پێستت دەكەن .
- بەكتریای سالمۆنێلا و نۆرڤایرۆس كە هۆكارن بۆ توشبوون بە سكچون لەڕێی دەستگرتن و تەوقەكردنەوە دەگوێزرێتەوە .
- یەكێكە لە هۆكارەكانی پیس بوونی دەست و گواستنەوەی ئەو ڤایرۆس و میكرۆبانەی هۆكارە بۆ توشبون بە هەوكردنی گەدە .
بۆ ئەوەی لەڕێی تەوقەكردنەوە توشی هیچ كێشەیەكی تەندروستی نەبیت ئەوە باشتر وایە دوای تەوقەكردن دەستەكانت نەیدەیت لە دەموچاوت و نانی پێنەخۆیت هەتا بە ئاو و سابوون خاوێنی نەكەیتەوە .