خانمە ئەستێرەی بەڕەگەز میسری (سعاد حوسنی ) یەكێكە لە جوانترین خانمەكانی سینەمای میسری و هەتا ئێستاش شێوازی پۆشینی جلوبەرگی ئەم خانمە وەك ئایكۆنێك بۆ شیك پۆشی بەكاردەهێنرێت .
ئەو كەسانەی ئارەزووی كارەكانی ئەم ئەستێرەیە دەكەن و زانیاریان لەسەر ژیانی ئەم خانمە هەبێت ئەوە دەزانن كە پێش ئەوەی كۆچی دوای بكات كێشی زۆر زیادی كردوە و ئەمە وایكردوە بە تەواوەتی لە كاری هونەری و چاو
ی تیڤیەكان دوور بكەوێتەوە .
ئەم وێنەیەی سەندرێلا لەناو بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبۆتەوە ، بەڵام دەركەوتنی سەندرێلا لەو تەمەنەدا بەهەرشێوەیەك بێت لە جوانی و شێوەی ئەو كەمناكاتەوە ، هەتا ئێستاش كەیسی مردنی سوعاد یەكلا نەكراوەتەوە ئاخۆ خۆی كوشتوە یان كوژاروە .