ساڵانە بەھۆی خواردنەوەی كھولەوە 4 ملیۆن كەس گیان لەدەستدەدەن كە زیاترن لەو كەسانەی كە بەھۆی نەخۆشی ئایدزو سیلەوە گیان لەدەستدەدەن.
بەپێی راپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكان 200 جۆر نەخۆشی پەیوەندیان بەخواردنەوەی كھولەوە ھەیە.
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەكردوە كە لە ساڵی 2015 دا بەھۆی خواردنەوەی كھولەوە 4 ملیۆن كەس گیانیان لەدەستداوە، بەبەراورد بەساڵی 2014 د، دوو ئەوەندە زیادی كردوە.
هەروەها بەپێی راپۆرتەكە بەھۆی زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان و نەبوونی رێنمایی پێویست لەسەر مەترسییەكانی كحول، رێژەی مردنەكە روو لە زیادبوون دەكات.
مردنەكانیش بەھۆی كحولەوە خۆی دەبینێتەوە لە روداوەكانی ھاتوچۆو نەخۆشییەكانی دڵ و شەكرە.