‌ئەم هەڵانە بەرامبەر منداڵەكەت ئەنجام مەدە
12/08/2016

ئەنجامدانی چەند هەڵەیەك لەلایەن دایك و باوكەوە كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر منداڵەكان ، ئەگەر منداڵت هەیە یان بەخێوكەری منداڵیت ئەوە هەوڵبدە ئەم هەڵانە دوبارە نەكەیتەوە .

- لێدان : دوور بكەوەرەوە لەوەی لە منداڵەكەت بدەیت چونكە لێدانی منداڵ كاریگەری دەبێت لەسەر باری دەرونی منداڵەكە و متمانە بەخۆبوونی كەمدەبێتەوە و توانای وەرگرتنی مێشكی بۆ بابەتەكان كەمدەبێتەوە .

-هیچكات منداڵەكەت لەناو منداڵانی دیكەدا تەریق مەكەرەوە ، ئەوكاتەی بەم شێوەیە ڕەفتار لەگەڵ منداڵەكەت دەكەیت ئەوە دڵنیابە لەوەی ئەو هەست بەكەمی دەكات لەناو هاوڕێكانی .

-ئەوەندەی دەتوانیت پشتیوانی لەمنداڵەكەت بكە بۆ ئەو خەون و هیوایانەی هەیەتی لێرەوە دەتوانیت ئەو بوارە بدۆزیتەوە كە منداڵەكەت دەتوانێت تیایدا سەركەوتوو بێت .

- یەكێكی دیكە لەو هەڵانەی دایكان و باوكان بەرامبەر منداڵەكانیان ئەنجامی دەدەن ئەوەیە بەراورد كردنی یەكێك لە منداڵەكانیانە بەوانی دیكە ، لێرەوە منداڵ هەست بەلاوازی خۆی دەكات و جگە لەوەش ئیرەی لەنێوان منداڵەكانتدا دروست دەكات .

- ڕێگە نەدان بەوەی منداڵ چەند شتێك تاقی بكاتەوە ، ئەمە هەڵەیەكی دیكەی دایكان و باوكانە ، ئەوەندەی دەكرێت ڕێگە بدە منداڵەكەت چەند شتێك تاقی بكاتەوە بەڵام لەژێر چاودێری خۆتدا .




ژماره‌ی بینین‌ : 3272
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
‌چوار نیشانه‌ ئاشكرای ده‌كات ده‌رونت ماندووه‌ ...
‌لێكدانه‌وه‌ی‌ چه‌ند خه‌ونێك له‌ لایه‌ن پسپۆڕانی ده‌رونیه‌وه‌ ...
٦ خاڵ بۆ ئەوەی وابکەیت مێردەکەت قەت تۆی بیرنەچێت ...
لە ڕێگەی جۆری دەست و پەنجەتەوە، کەسایەتی خۆت بناسە ...
‌لەپی دەستت چەند نهێنیەكت بۆ ئاشكرا دەكات ...
‌تەماشاكردنی چاوی كەسی بەرامبەر ئەم كاریگەریەی دەبێت ...
‌ئەم هەڵانە پەیوەندی نێوان هاوسەرەكان دەشێوێنێت ...
‌سودی میوە ڕەنگ سورەكان بزانن ...
هەشت خاڵ بۆ پاراستنى تەندروستى مێشکت ...
‌ڕۆژانە ئەم پێنج ڕەفتارە بەرامبەر منداڵەكەت دوبارە بكەرەوە ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll