ئەو كەرسەتە جوانكاريانەی ڕۆژانە بەكاریدەهێنن زۆریان زیان بە قژ و پێست دەگەینن بێ ئەوەی ئاگاداربین ، پێگەی (bustle) لیستی ئەو بەرهەمانەی بڵاوكردۆتەوە كە زیان بە قژ دەگەیەنن لەوانەش :
- كلۆر : ئەو پێكهاتە كیمیاویەی دەكرێتە ناو ئاوەوە بۆ ئەوەی ئاوەكە لە میكرۆب و پێكهاتە زیان بەخشەكان خاوێن ببێتەوە ، كلۆر نەك تەنها زیان بە ڕەنگی قژ دەگەیەنیبَت لە هەمان كاتدا كاردەكاتە سەر شێداری پێست و پێستی سەر وشك دەكاتەوە ، هەوڵبدە بە تەواوەتی دوور بكەویتەوە لەبەكارهێنانی ئاوێك كە كاۆری تیادابێت بۆ خۆشتن و ئەو كاتەش كە مەلە دەكەیت لە مەلەوانگە ئەوە ڕاستەوخۆ دوای تەواو بوونی مەلە كردن قژت بە ئاو خاوێن بكەرەوە .
- ئەو بەرهەمە جوانكاریانەی بڕێكی زۆر لە عەتری دەستكرد لە پێكهاتەیدا هەیە : شارەزایانی بواری جوانكاری جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە بەكارهێنانی بەرهەمەكانی شامپۆ و موكەیف و هەر شتێكی دیكە كە بۆ قژ بەكاربهێنرێت و بڕێكی زۆر لە عەتری دەستكرد لە پێكهاتەیدا هەبێت ئەوە زیان بەقژ دەگەیەنێت ، لەبەر ئەوە باشتر وایە ئەو جۆرە بەرهەمانەی جوانكاری بەكاربهێنرێت كە عەترێكی كەم و سروشتی لی دروستكردنیدا بەكارهێنراوە .
- بۆیاخ: ئەو بۆیەیەی بۆ گۆڕینی ڕەنگە قژت بەكاریدەهێنیت لەبەرهەمەكانی نەوت و خەڵوز دروست دەكرێت ، لەبەر ئەوە پێویستە دوور بكەویتەوە لەبەكارهێنانیان و ئەمە زیانێكی زۆر بە ڕەنگ و بریقەی سروشتی قژ دەگەیەنن .
- دوور بكەوەرەوە لە تەواوی ئەو جۆرە شامپۆیانەی كە كبریت لە پێكهاتەیاندا هەیە چونكە ئەمە ڕەنگی قژ دەبەن و شێداری قژ كەمدەكەنەوە.
- هەر بەرهەمێكی جوانكاری پێًكهاتەی (پرۆبیلین گلایكۆل) ی تیادا بوو بەكارمەهێنە چونكە ئەمە ئەگەری هەستیاری پێست زیاد دەكات و لەجیاتی ئەوە دەتوانیت گلسرینی ڕوەكی بۆ قژت بەكاربهێنیت .
-ئەوكاتەی قژت تەڕە بەهیچ شێوەیەك مەیبەستە هەتا وشك نەبێتەوە ، چونكە تاڵەكانی قژ بەتەڕی زۆر ناسك دەبنەوە و ئەوكاتەی دەیبەستت ئەوە ئەگەری قرتاندینان زۆر دەبێت .
- بەردەوام و بێ هەبونی زانیاری زەیت مەدە لە قژت ، چونكە هەڵە بەكارهێنانی زەیت بۆ قژ هۆكارە بۆ لاچون و كاڵبونەوەی ڕەنگی قژ و قرتاندنی تاڵەكان .
- هەوڵبدە كەمترین جار بۆیەی ڕەنگ ڕەش بۆ قژت بەكاربهێنیت ، چونكە بۆیەی ڕەش زیانێكی زۆر بە قژ دەگەیەنێت و زۆر درەنگ قژەكە دەچێتەوە سەر ڕەنگە بنەڕەتیەكەی خۆی .