هەندێک لەو کەسانەى دەیانەوێت کێش کەمبکەن کێشەى نەبوونى کاتیان هەیە و ئەو بیانووە دەهێننەوە کە ناتوانن بچن بۆ یانەکان تا وەرزش بکەن.
بە ٦ ڕێگاى ئاسان دەتوانن خۆتان ڕزگار بکەن لە چەورى زیادە و کێش کەمبکەن بێ ئەوەى کاتێکى زۆرتان بوێت.
١- لە کاتى پیاسە لە باخچەیەک یان دەرەوە هەوڵبدە بازهەڵبدەیت هەموو بازێک دەبێتە هۆى سووتاندنى کالۆرى.
٢- دانیشتن لە شووێنێکى سارد وا دەکات چەورى زیاتر بسووتێنیت، چونکە لەش واى لێ دێت زیاتر کار بکات بۆ گەرمکردنەوەى لەش.

٣- لە کاتى سەیرکردنى تەلەفزیۆندا لەسەر زەوى دابنیشە تا ماسولکەکانى قاچت بەهێزببن.
٤- هەموو ٣٠ خولەکێک هەڵبسە و پیاسەیەکى کەم بکە یان چەند جوڵەیەک ئەنجام بدە، چونکە دانیشتن بۆ ماوەیەکى زۆر زینى زۆرە.

٥- هەموو بەیانیەک تەنها ٥ خولەک وەرزش بکە ئەمە چالاکت دەکاتەوە و دەبێتە هۆى دابەزاندنى کێش.
٦- هەڵگرتنى قورساییەکان لەشت جوان دەکات و ماسولکە بەهێز دەکات، هەوڵبدە شەوان لە ماڵەوە بۆ ماوەى چەند خولەکێک ئەو ڕاهێنانانە بکەیت کە قورسای تێدا بەکاردیت.