گۆرانیبێژی ناسراوی جیهانی "بریتنی سپێرز" بەهیچ جۆرێک پەیوەندیە شکستخواردووەکانی ڕابردووی دووبارە ناکاتەوە و ئێستا بۆچوون و خەیاڵەکانی گۆڕاون و لە ئێستادا بەدوای پیاوێکدا دەگەڕێت بیکاتە هاوبەش و خۆشەویستی ژیانی.
بریتنی و کێڤن

بریتنی سپێرز خانمە ئەکتەری ناسراوی ئەمریکی لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی ئوستورالی "rova&sam" باس لە پەیوەندیەکانی خۆشەویستی ڕابردووی دەکات و بە خراپ لە قەڵەمیان دەدات، دەڵێت "بۆ بەختی خراپم من کەسێکی زۆر ڕۆمانسیم و باوەڕم بە خۆشەویستی هەیە، بەڵام کەوتمە پەیوەندی خۆشەویستی زۆر خراپەوە، لە بەختی خراپم هێشتا باوەڕم بە خۆشەویستی هەستێکی بەهێزە، بەڵام ئەمجارە بەئاگا دەبم و دڵم دەپارێزم، بەڵام بەڵێ من کەسێکی ڕۆمانسیم و بڕوام بە خۆشەویستی هەیە، دەگەڕێم بەدوای پیاوێکدا ببێتە خۆشەویستی ژیانم.

بریتنی سپێرز لەدایکبووی ساڵی 1981 گۆرانیبێژێکی ناسراوی ئەمریکیە و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە، لەماوەی ڕابردوودا پەیوەندی لەگەڵ چەند کەسێکی ناوداردا هەبووە.
بریتنی و جاستن تمبەرلایک

لەساڵی 2004 بۆ 2007 هاوسەرگیری دەکات لەگەڵ سەماکاری بەناوبانگ "کێڤن فیدەرلاین"، پاشان پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ گۆرانیبێژ "جاستن تمبەرلایک" دەبەستێت بۆ ماوەی 4 ساڵ دواتر لەساڵی 2013 جیادەبنەوە.
بریتنی و دیڤید لۆکادۆ

بە تێپەڕینی ماوەیەکی کەم پەیوەندی لەگەڵ دیڤید لۆکادۆ دروستدەبێت و پاش ساڵێک جیادەبێتەوە، بەگوێرەی سەرچاوەکانیش بەهۆی ناپاکی لۆکادۆوە جیابوونەتەوە، لەدوای ئەوە بریتنی سپێرز پەیوەندی خۆشەویستی دروستبوو لەگەڵ پێشکەشکاری تەلەڤزیۆنی "تشارلی ئیبرسول" بەڵام پاش 8 مانگ جیادەبنەوە، ئێستا خاوەنی دوو منداڵە و بێ هاوسەر و خۆشەویستە.
