زۆربەی پیاوان بۆڵەبۆڵییانە چونکە خانمەکانییان دوای تەواو بوونی کارەکانی ماڵەوە بەتایبەتی خواردن درووست کردن وچێشت لێنان بۆنی ناخۆشیان لێ دێت، ئێمە پێت نالێین دوای ئەوەی یاپراخت پێچا بڕۆ کوافێر یان خۆت مکیاژ بکە، بەڵکو چەند هەنگاوێکی زۆر ئاسانت پێ دەڵیین تا ئیتر پیاوەکان قسەیان نەمێنێت وتۆش بۆنی گوڵت لێبێت:
یەکەم شت کاتێک چویتە چێشت خانە جلێکی شۆڕ لەبەر بکە، بۆ نمونە با ماکسییەکی قۆڵ قۆڵ درێژ بێت و لەقوماشی نایلۆنیش دروست نەکرابێ، بەڵکو لۆکە زیاتر لەپێکهاتەکەیدا هەبێت، چونکە بۆنی خواردن زیاتر بە جلەوە دەنووسێت و قوماشی نایلۆنیش ئەم بۆنە زیاتر کۆدەکاتەوە وهەتا ماوەیەکی درێژیش دەمێنێتەوە.
دووەم شت سەر وقژتە، بەهیچ جۆرێک قژت مەکەوە بەڵكو بیبەستە وباشترین شت ئەوەیە لەچکێکی بچووک لەقژت ببەستیت تاوەکو تەواو دەبیت، چونکە بۆنی ڕۆن وبەهارات تاماوەیەک بە قژت دەمێنێتەوە وتەنها بەشوشتن نامێنێت.
لەکاتی خواردن درووست کردن دەفرێک بخەرە سەر ئاگر و هەندێک دارچینی تێ بکە تاوەکو دەکوڵیت، ئەم رێگایە زۆر باشە چونکە دارچین توانای هەلمژینی بۆنی هەیە.
ئێستا کە تەواو بوویت چی دەکەیت؟
بۆ لابردنی بۆنی سیر وپیاز لەپەنجەکانت، لیمۆ بەکاربێنە .
بۆ پێستت دەتوانیت ئاوی گوڵ بەکار بهێنێت لەبری عەتر، چونکە بۆنی گوڵ سرووشتی یە و سوکە و پێكهاتەی کیمیایی تێدا نییە، بۆیە دەتوانیت لە پرچیشتی بدەیت، ئێستا بۆنی گوڵت لێدێت!