یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا لیستی ئەو سێ یاریزانەى ئاشکراکرد کە یەکێکیان خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپای پێدەدرێت و نە سوارێز نە میسی تیا نیە.
هەریەک لە رۆناڵدۆ و گاریس بەیل لە ریاڵ مەدرید و گریزمان لە ئەتلەتیکۆمەدرید رکابەری لەسەر خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا دەکەن.
چاودێران ئاماژە بەوە دەدەن کە هۆکاری دورخستنەوەى میسی و سوارێز لە لیستی سێ یاریزانەکە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە نە میسی توانی لەگەڵ ئەرجەنتین نازناوی کوپا ئەمەریکاى 2016 بباتەوە نە سوارێزیش لەگەڵ ئۆرۆگواى لە هەمان پاڵەوانێتی بونە یەکەم.
ئەمە جگە لەوەى هەردوکیان لە چامپیۆنز لیگ لەگەڵ یانەکەیان کرانە دەرەوە و تەنها وەرزی رابردوو نازناوەکانی جامی شای ئیسپانیا و خولی ئیسپانیایان بردۆتەوە.
لەکاتێکدا رۆناڵدۆ و بەیل کە لە لیستی ناوەکاندا هەن نازناوی چامپیۆنز لیگیان بەدەستهێناوەو گریزمانیش تەنها یاریزان بوە کە هاوکاری ئەتلەتیکۆمەدرید و فەرەنساى کردوە بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگ و یۆرۆی 2016.