مۆرینیۆی راهێنەری مانچستەر یونایتد هێرشی کردە سەر رۆناڵدۆی هاونیشتیمانی و پێیوایە ئەو لە یاریی کۆتایدا هۆکار نەبوە بۆ بردنەوەى نازناوی یۆرۆی 2016 لە لایەن پورتوگالەوە.
مۆرینیۆ رایگەیاند: رۆناڵدۆ کۆنترۆلی خۆی لەدەستدابو بەهۆی عاتیفەیەوە ، بەڵام بڕوا ناکەم ئەوەى ئەو کردویەتی لەسەر هێڵی راهێنەران رۆلی هەبوبێت لەوەى پورتوگال نازناوی یۆرۆی 2016ی بەدەست هێنابێت
وتیشی: پێموایە 11 یاریزانی ناو یاریگاکە توانیویانە نازناوی یۆرۆی 2016 بۆ پورتوگال بەدەست بهێنن.
رۆناڵدۆ لە یاریی کۆتایی یۆرۆی 2016 توشی پێکان هات بەڵام کۆڵی نەدا و وەک راهێنەر هاوکاری یاریزانەکانی دەکرد و تێبینی پێدەدان.