ڤیتامین (c) یەكێكە لە ڤیتامینە پێویستەكان بۆ تەندروستی ، میوە و خۆراكە ترشەكان دەوڵەمەندن بەم ڤیتامینە ، دەتوانیت ئەم ماسكە ساددە و ئاسانە بۆ سپیكردنەوەی ڕوخسارت بەكاربهێنیت بۆ ئەوەی پێستت لە چرچ بوون پارێزراوبێت .
ئەوەی پێویستت دەبێت بۆ دروستكردنی ئەم ماسكە :
- یەك دەنك حەبی ڤیتامین سی
- یەك كەوچكی قاوە مەلهەمی گلیسرین یان دەتوانیت كەوچكێكی قاوە هەنگوین بەكاربهێنیت
- یەك كوپ ئاوی دڵۆپێنراو
هەنگاوەكانی ئامادەكردن :
سەرەتا پێویستە قتویەكی شوشەی ڕەنگ تۆخ بەكاربهێنیت بۆ گرتنەوە و ئامادەكردنی ئەم ماسكە بۆ ئەوەی پێكهاتەی ماسكەكە نەئۆكسێت ، ئێستا دەتوانیت دەنكە حەبەكە وورد بكەیت و لەگەڵ پێكهاتەكانی دیكەدا تێكەڵاویان بكەیت و بیدەیت لە پێستی ڕوخسارت و ئەمە ماوەی سێ خولەك بە پێستتەوە بیهێڵیتەوە هەتا بە تەواوەتی وشك دەبێتەوە ،تەنها سێ خولەك بەسە بۆ وشك بوونەوەی ئەم پێكهاتەیە بە ڕوخسارەوە دواتر پێستت بە ئاو خاوێن بكەرەوە و بە خاولیەكی خاوێن پێستت وشك بكەرەوە .