كێشەی كەمخەویت هەیە ؟ لەسەر جێگەكەت ئارام ناگریت و كاتێكی زۆرت دەوێت هەتا خەو دەچێتە چاوەكانت ؟ كێشە نیە دەتوانیت سوود لەم ڕێگە خێرایە وەربگریت بۆ ئەوەی بە كەمترین ماوە خەو بچێتە چاوەكانت و كێشەی كەمخەویت نەمێنێت .
- ماوەی چوار چركە تەنها لەڕێی لوتەوە هەناسەی قوڵ هەڵبمژە .
- ماوەی حەوت چركە هەناسە مەدە و لوتت بگرە و تەنانەت بە دەمیش هەناسە مەدە .
- ماوەی هەشت چركە تەنها لەڕێی دەمتەوە هەناسە بدە
ئێستا چەند جارێك ئەم كارانە دوبارە بكەرەوە هەتا ئەو كاتەی خەوت لێدەكەوێت .
بۆ ئەوەی كێشەی خەوزڕاندنت نەمێنێنێت باشتر وایە :
1- شەوانە دووربكەویتەوە لە خواردنەوەی مەی و ئەو خواردنەوانەی كافاین لە پێكهاتەیاندا هەیە .
2- پێش نوستن لەبەكارهێنانی مۆبایل و ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان دوور بكەوەرەوە .
3- ئێواران خواردنی قورس و چەور مەخۆ بۆ ئەوەی گەدەت قورس نەبێت و كێشەی هەرست بۆ دروست نەبێت .
4-پێش ئەوەی بخەویت دەرونت ئارام بكەرەوە و بیر لە كێشە و گرفتەكان مەكەرەوە بۆ ئەوەی خەونی ناخۆش نەبینیت و چاوەكانت زوو بچێتە خەو.