چەند هەفتەیەك گرنگی بە نینۆكەكانت دەدەیت بۆ ئەوەی درێژ بێتەوە و دەست و پەنجەت جوانتر بێت ؟ بەڵام لە ناكاو دەستت بەر شتێك دەكەوێت و ئەو زەبرە نینۆكەكەت دەشكێنێت ئەم هەستە زۆر بێزاركەر و ناخۆشە لای خانمان .
خانم چیتر خەم لەم بابەتە مەخۆ كاتێك نینۆكَكا دەشكێت دەتوانیت ئەم فێڵە بۆ زوو چارەسەركردنی ئەم كێشەیە بەكاربهێنیت .
سەرەتا چینێك لە بۆیەی ئاوی لە نینۆكە شكاوەكەت بدە و چەند چركەیەك چاوەڕێ بكە هەتا بۆیەكە وشك دەبێتەوە ، ئێستا كیسەیەكی بەتاڵی چای ئامادەكراو بخەرە سەر نینۆكت و جارێكی دیكە چینێكی تر لە بۆیەی ئاوی بدە لە نینۆكەكەت و چاوەڕێ بكە هەتا وشك دەبێتەوە ، ئێستا دەتوانیت ئەو بەشە زیایەی كیسەكە ببڕیت كە لەسەر نینۆكتە و بۆیەكی دیكە واتە ڕەنگێكی دیكە بدە لە نینۆكەكەت ، ئێستا تۆ بۆ ماوەیەكی كاتی دەتوانیت خاوەنی نینۆكێكی جوان و سەرنجڕاكێش بیت.