لەڕێی شبكردنەوەی ئیبن سیرین مانای بینینی سوراوی لێو لە خەودا ئەم شتانەی لای خوارەوە دەبێت .
- ئەو كەسەی لە خەویدا سووراوی لێو بەكاربهێنێت ئەوە مانای وایە بەدوای هۆكارێكی فێڵكردندا دەگەڕێت بۆ ئەوەی بگات بە ئامانج و ئەو شتەی مەبەستیەتی .
- ئەگەر كەسانێك هەبوون لە نزیكت لە خەوتدا سوراویان بەكارهێنا ئەوە مانای وایە ئەو كەسانە دەیانەوێت فێڵت لێ بكەن و ئیستیغلالت بكەن .
-ئەگەر لە خەوتدا سوراوی لێوت لەسەر دەستت بینی یان لەسەر جلوبەرگەكەت ئەوە ڕەنگە لە كێشەیەكەوە تێوە بگلێیت .
- ئەو كەسەی لە خەویدا ببینێت سوراو بە لێویەوە نەماوە ئەوە ەمانای وایە لەپێش چاوی ڕكابەرەكانت دەكەویت و توشی كێشەیەك دەبیت .
-نەمانی سوراو بە لێوەوە لە خەودا هەندێكجار بە مانای لە دەستدانی ئەو كەسەش دێت كە خۆشت دەوێت .
-بیبینی كەسێك سوراو لە لێوی بدات بە مانای ئەوە دێت ئەو قسانەی ئەو كەسە بۆت دەكەن ڕاست نین و تەنها قسەن .