هەناسە توندی و سەرگێژ خواردن و دڵ تێكهەڵاتن و كەمبونەوەی توانای بینین چەند نیشانەیەكن بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن ، پەستانی خوێنی ئاسایی دەبێت ڕێژەكەی 80/120 ملم جیوە بێت بۆ ئەو كەسانەی كێشیان تەندروستە ، ئەگەر ئاستی پەستانی خوێنت گەیشتە 60/90 ملم جیوە ئەوە مانای وایە زەختت دابەزیوە و پێویستە هاوشێوەی بەرزبونەوەی زەخت چارەسەری بكەیت .
دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر و نەخواردنی خۆراكی تەندروست و نەخۆشیەكانی كۆئەندامی دەمار و تێكچونی ئاستی دەردانی ڕژێنەكان كەمبونەوەی بڕی خوێن لە جەستەدا و خواردنی دەرمانی میزپێكەر و دژە خەمۆكی و چەند جۆرێكی دیكەش لە دەرمان هۆكارن بۆ ئەم حاڵەتە .
باشتر وایە ئەو كاتەی پەستانی خوێنت دادەبەزێت ئەو خۆراكانە بخورێت كە خوێی تیادایە و كەمكردنەوەی ئەو خۆراكانەی كاربۆهدرات لە پێكهاتەیدا هەیە .
- ئەو كاتەی پەستانی خوێنت دادەبەزێت كوپێك قاوە بخۆرەوە، خواردنەوەی ئەو خواردنەوانەی كافاین لە پێكهاتەياندا هەبە چارەسەرە بۆ ئەم حاڵەتە .
-كوپێك ئاو نیو كەوچكی قاوە خوێی تێبكە و بیخۆرەوە ، یان پارچەیەك خەیار بڕێك خوێی لێ بدە و بیخۆ .
-خواردنی چەند دەنكێك كشمیش دەكرێت وەك یەكێك لە ڕێگە باوەكان بۆ چارەسەری نزم بونەوەی پەستانی خوێن بەكاربهێنرێت .