خۆیان بەتۆ بەراورد دەكەن ؟ ئاوات دەخوازن لە شوێنی تۆ بونایە ؟ ئەمە ئەو هەستەیە كە كەسانێكی هەمیشە لە ناخیاندایە كە ئیرەیت پێدەبەن ، ئارەزوو دەكەیت ئەو كەسە بناسیت كە بەڕاستی ئیرەیت پێ دەبات ؟سوود لەم چەند نیشانەیە وەربگرە بۆ ئەوەی ئەو كەسە بناسیتەوە كە ئیرەیت پێدەبات و ڕەنگە تۆ بیًَئاگا بیت لێی .
1-هەموو ئەو كەسانەی لە دەوروبەرتن پیرۆزبایت لێدەكەن تەنها ئەو نەبێت : ئەمە یەكێكە لە نیشانەكانی ئیرەی بردنی كەسی بەرامبەر كە هەرگیز نایەوێت تۆ بەسەركەوتوی ببینێت .
2-هەست بەوە دەكەیت كە دەیەوێت دژایەتیت بكات لەپێش چاوی هاوڕێكانت ، و زۆركات باس لە پلان و كارەكانت دەكات لەپێش چاوی ئەوان و هەندێكجار بەجۆرێك قسەدەكات كە ئەویش هاوشێوەی تۆ دەتوانێت زۆر كار بكات و خۆی بە تۆ بەراورد دەكات بەبەردەوامی .
3-بەردەوام ویستی ئەوەی هەیە بزانێت تۆ چی ئەنجام دەدەیت و چی دەكەیت و كاتێك دەگەیتە ئاستێكی گونجاو ڕەخنەت لێدەگرێت .
4-بەردەوام پێت دەڵێت كە سەركەوتنی تۆ بەهۆی بەختتەوە بوە و بە بەختت باش بوە بۆیە ئەوەت بەدەست هێناوە .
5-جۆرێك قسەو قسەڵۆكت بۆ دروست دەكات كە لە بنەڕەتدا بێ بنەمایە و تەنها ویستی ئەو شكاندنی كەسایەتی تۆیە یان ئەو كاتەی كەسێكت خۆش بوێت هەوڵی ئەوە دەدات كەسەكەت لا ناشرین بكات لەبەر ئەوەی ئیرەیت پێ دەبات .
6-ڕق و كینەی ناخی ئەو دیارە بەرامبەرت و دەتوانیت هەست بەوە بكەیت بەشێوەیەكی ئاشكرا ئەمە لە كاتێكدا بێ ئەوەی تۆ هیچ ئازار و زيانێكت بەو گەیاندبێت .
7-ئەو كاتەی قسەت لەگەڵ دەكات لەسەر بابەتێك تەماشای ناو چاوەكانت ناكات چونكە هەست بە كەمی دەكات و ئەگەر تەماشای چاوەكانت بكات ئەوە زیاتر ئازار دەچێژێت .
8-هەوڵی ئەوە دەدات سەركەوتن و خۆشیەكانت لێ بشێوێنێت و كاربكاتە سەر ژیانت .
ئێستا ئەو نیشانانەت زانی كە لە ڕێیەوە دەتوانیت ئەو كەسە بناسیتەوە كە ئیرەیت پێ دەبات ، دەتوانیت خۆت بڕیاری ئەوە بدەیت ئەگەر هاوڕێیەك یان كەسێكی نزیكت لەم شێوەیەیە بێت چۆن ڕەفتاری لەگەڵ دەكەیت ، خۆت دوور دەخەیتەوە لەو یان بە زیرەكانە مامەڵە دەكەیت.