ژیان لەسەر زەوی بەبێ خۆر مەحاڵە، هەمووشمان تێبینی خۆرهەڵهاتن و خۆرئاوابوونمان كردووە و بەجوانیەكەی سەرسام بووین، بەڵام هەرگیز لەخۆت پرسیوە تۆ بڵێیت ئەو دیمەنە لەسەر
هەسارەكانی دیكەوە چۆن بێت؟ ئەم وێنە دیجیتاڵیە خەیاڵیانە كە لەلایەن ڕۆن میللەرەوە دروستكراون كە چەندەها ساڵە لەبواری هەسارەكاندا سەرقاڵی كاركردنە ئەو جوانیەمان نیشان دەدەن كە خۆرهەڵهاتن بە هەسارەكانی دەبەخشێ.
- عەتار
ئەم هەسارەیە تەنها 60 ملیۆن كیلۆمەتر لە خۆرەوە دوورە، بۆیە خۆرهەڵهاتن تیایدا سێ هێندەی خۆرهەڵهاتنی زەوی بەهێزتر و ڕووناكترە
- ڤینۆس
108 ملیۆن كیلۆمەتر لە خۆرەوە دوورە، بەهۆی ئەو پەڵە هەورە چڕانەی كە دەوری ئەم هەسارەیەیان داوە، خۆر وەك پەڵەیەكی ڕووناك دەردەكەوێت.
- مەریخ
مەریخ 230 ملیۆن كیلۆمەتر لە خۆرەوە دوورە، لەم هەسارەیەدا ڕێژەی خۆڵبارین زۆرە.
- موشتەری
ئەم هەسارەیە بە بەراورد لەگەڵ ئەوانی پێشوودا زۆر دوورترە، موشتەری 779 ملیۆن كیلۆمەتر لە خۆرەوە دوورە، خۆر لەم هەسارەیەوە وەك ئەڵقەیەكی سوور دەردەكەوێت لەبەرئەوەی ڕووناكیەكەی بە بارستەی گازی چڕدا تێدەپەڕێت تاوەكو دەگاتە سەر ئەم هەسارەیە.
- زوحەل
ئەم هەسارەیە لەدووری 1.5 ملیار كیلۆمەتر لە خۆرەوە بەسەر خولگەكەیدا دەسوڕێتەوە، تیشكی خۆر لەسەر ئەم هەسارەیەوە وەك كۆمەڵێك پارچە كریستاڵ دەردەكەون كە دیمەنێكی دڵگیری هەیە.
- ئۆرانۆس
وزە و ڕووناكی خۆر بەدەگمەن دەگاتە سەر ئەم هەسارەیە، بەوپێیەی ئۆرانۆس 2.8 ملیار كیلۆمەتر لە خۆرەوە دوورە.
- نیپتۆن
ئەم هەسارەیە 4.5 ملیار كیلۆمەتر، واتە 30 هێندەی زەوی لەخۆرەوە دوورە! ڕووناكی خۆر وەك خاڵێكی زۆر بچووك دەردەكەوێت.
- پلوتۆ
خۆر وەك خاڵێكی بچووكی بێ وزە لە پلوتۆوە دەردەكەوێت بەوپێیەی دوورترین هەسارەیە لە خۆرەوە، پلوتۆ 6 ملیار كیلۆمەتر لە خۆرەوە دوورە، ئەوەش 40 هێندەی دووری نێوان زەوی و خۆر دەكات، واتە ئەو وزە و ڕووناكیەی خۆر كە دەگاتە پلوتۆ 1600 جار لەوە كەمترە كە دەگاتە سەر زەوی!