پۆڵ پۆگبای فەڕەنسی و ياريزانی يانەی يوڤێنتوسی ئيتاڵی بێجگە لەوەی توانيويەتی لە رێگەی ئاستە نموونەييەکەيەوە سەرنجی راگەياندنەکان بەلای خۆيدا رابکێشێت بەشێوازی قژيشی ئەوانی سەرقاڵکردووە.
لە ئێستای بازاری گواستنەوەی ياريزاناندا، ناوی پۆگبا بە گرنگييەوە دەهێندرێت و بەستراوەتەوە بە مانچستەر يونايتدەوە، کە ئامادەن بڕی ١١٠ مليۆن يۆرۆ لە پێناوی دا بدەن بەڵام يوڤی بووەتە رێگر و ناهێڵێت ئەو مامەڵەيە ئەنجام بدرێت.
لەوبارەيەوە سەرتاشەکەی پۆڵ پۆگبا لە رێگەی هەژماری خۆيەوە لە ئينستاگرام داهاتووی ئەو ياريزانەی ئاشکراکرد لەوکاتەی سەرقاڵی دانانی ستايلێکی نوێ بووە.
بەپێی ئەو سەرتاشە تايبەتەی پۆگبا بێت، ئەو ياريزانە روو لە مانچستەر يونايتد دەکات و ريزی خانمەپيرەکە بەجێدەهێڵێت، ئەوەش تەنيا کاتی پێويستە.
