‌بە 10 ڕێگە وابكە هاوسەرەكەت زیاتر خۆشی بوێیت
20/07/2016
 
ڕەنگە هەندێك لە پیاوان ئەو پرسیارە بەخەیاڵیاندا هاتبێت ئاخۆ پیاوی نمونەی لە چاوی ئافرەتدا كێیە ؟ و ئەو شتانەی پیاو چیە كە سەرنجی ئافرەت ڕادەكێشێت ؟ئێستا وەك پیاو و هاوسەرێك دەتوانیت سوود لەم 10 ڕێنماییە وەربگریت بۆ ئەوەی ژیانێكی ئاسودە و بێ كێشەت هەبێت و هاوسەرەكەت بەردەوام خۆشی بوێیت .
 
1-متمانە :ئەو كاتەی توانیت متمانەی خۆت لای هاوسەرەكەت دروست بكەیت و لە هەمان كاتدا متمانەت بەو هەبێت ئەوە گومانت نەبێت لەوەی ژیانت بەختەوەر و بێ كێشە دەبێت .
 
2-باوەڕت هەبێت بەوەی ئەو خانمەی بۆتە هاوسەرت ئافرەتی خەونەكانتە و هەوڵبدە تۆش پیاوی خەونەكانی ئەو بیت .
 
3-شانازی بكە بە هاوسەرەكەتەوە ، و هەمەیشە ئەوەی لە ناختدایە بەرامبەری بی دەرببڕە .
 
4-ئازادی بدە بە هاوسەرەكەت و لە چوارچێوەیەكدا مەیهێڵەرەوە چونكە ئەمە هاوسەرەكەت  بێزار دەكات ، ئەویش خۆشحاڵ دەبێت ئەگەر وەك تۆ لەگەڵ هاوڕێكانی كات بەسەر ببات .
 
5-بەردەوام ڕاستگۆببە لەگەڵ هاوسەرەكەت ، درۆكردنی هاوسەرەكان ناپاكی و چەندین كێشەی دیكەی لێدەكەوێتەوە و ڕەنگە هەندێكجار بەرەو جیابونەوەش سەر بكێشێت .
 
6-ئەو كاتەی تۆ و هاوسەرەكەت یەكتریتان قبوڵكرد بە تەواوی كەموكورتی و باشیەكانەوە ئەوە دڵنیابە ئارام دەبیت و كێشەتان نابێت .
 
7-خانم هاوسەرەكەت ئارەزوو دەكات هەمیشە دەم بەخەندە بیت و دڵی هاوسەرەكەت خۆش بكەیت ، كەس ئارەزووی ژیانكردن ناكات لەگەڵ كەسێكی مڕومۆچ.
 
8-پیاوان ئارەزووی بیستنی وشەی خۆش و شیرین دەكەن لە لایەن خانمەكانیانەوە ، لەبەر ئەوە تۆی خانم بۆ ئەوەی هاوسەرەكەت هەمیشە خۆشی بوێیت هەوڵبدە ڕەزیلی نەكەیت لە دەربڕینی وشەی جوان و شیرین بۆ هاوسەرەكەت .
9-پێویستە هاوسەرەكان هەمووكات ڕوی ڕاستەقینەی خۆیان پیشانی یەكتر بدەن ، دوور بكەوەرەو لە تەمسیل كردن ، ئەمە هەم خۆت و هەم هاوسەرەكەت بێزار دەكات و ناگەیتە ئەنجام لەگەڵی .
 
10-پەیوەندی سێكسی بەشێكی دیكە دەبێت لە هۆكارەكانی نوێ بونەوەی خۆشەویستی نێوان هاوسەرەكان ، جگە لەوەش دەتوانی هەندێكجار بە ماچكردنێك یان دەستگرتنێك سەرنجی هاوسەرەكەت ڕابكێشیت .
how to take naltrexone myjustliving.com naltrexone cost without insurance
ژماره‌ی بینین‌ : 3085
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
‌چوار نیشانه‌ ئاشكرای ده‌كات ده‌رونت ماندووه‌ ...
‌لێكدانه‌وه‌ی‌ چه‌ند خه‌ونێك له‌ لایه‌ن پسپۆڕانی ده‌رونیه‌وه‌ ...
٦ خاڵ بۆ ئەوەی وابکەیت مێردەکەت قەت تۆی بیرنەچێت ...
لە ڕێگەی جۆری دەست و پەنجەتەوە، کەسایەتی خۆت بناسە ...
‌لەپی دەستت چەند نهێنیەكت بۆ ئاشكرا دەكات ...
‌تەماشاكردنی چاوی كەسی بەرامبەر ئەم كاریگەریەی دەبێت ...
‌ئەم هەڵانە پەیوەندی نێوان هاوسەرەكان دەشێوێنێت ...
‌سودی میوە ڕەنگ سورەكان بزانن ...
هەشت خاڵ بۆ پاراستنى تەندروستى مێشکت ...
‌ڕۆژانە ئەم پێنج ڕەفتارە بەرامبەر منداڵەكەت دوبارە بكەرەوە ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll