تۆتی قسە لەسەر مێسی و ڕۆناڵدۆ دەکات
لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا فرانسیسکۆ تۆتی ئیتاڵی و ئەفسانەی یانەی ڕۆما لەسەر داهاتووی خۆی و جیاوازی لە نێوان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریزانی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و لیۆنێل مێسی یاریزانی بەرشلۆنە قسە دەکات.
لەلێدوانێکیدا کە ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە تۆتی دەڵێت: "بەهیچ شێوەیەک ڕۆما بەجێناهێڵم، تەنها ئەگەر دەرم بکەن دەڕۆم،من لێرە لەدایکبووم و لێرەش دەمرم".
لەسەر وەرزی داهاتووی ڕۆما تۆتی ڕایگەیاند، بەدەستهێنانی خولی پلە یەکی ئیتاڵی زۆر قورسە بەڵام مەحاڵ نییە، دەبێت دانی پێدا بنێنن یانەی تر هەیە لە ئێمە بەهێزترە.
ئایا مێسی یان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کامیان باشترین یاریزانی جیهانن تۆتی لەسەر ئەوە وتی: "کریستیانۆ و مێسی هەردووکیان وەکوو یەکن و لە هەسارەیەکی ترەوە هاتوون، هەردووکیشیان بۆ دوو یانەی گەورە یاریی دەکەن.
|