دوای پەیوەندی کردنی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە، ئیریکا کانتۆنا کە بە 'کینگ - پادشا'ی ئەو یانەیە ناسراوە، ڕایگەیاند کە ئامادەنییە دەستبەرداری ئەو نازناوە بێت بۆ زلاتان.
کانتۆنا لە گرتەیەکی کە تیایدا بەخێرهاتنی زلاتانی کردبوو بۆ مان یونایتد و پێی وتبوو: "پێویستە بزانیت مان یونایتد یەک پادشای هەیە، ئەگەر دەتەوێت دەتوانیت ببیتە شازادە".
لەوەڵامی ئەو لێدوانەدا، زلاتان ڕایگەیاند کە ئەو ئامادەنییە پلەی لە هیچ کەسێک کەمتر بێت و خۆی بە "خودا"ی مان یونایتد وەسفکرد.
ئیبرا بە ماڵپەڕی فەرمی فیفای وت: "گوێم لێبووی کانتۆنا چی وت و من پیرۆزبایی لێ دەکەم و هەمیشە سەرسام بووم بە ئاستی ئەو".
وتیشی: "بەڵام ئەو پێویستە بزانێت من نابم بە پادشای مان یونایتد، من دەبمە خودای مان یونایتد".