لێدوانى ڕۆناڵدینیۆ و سوارێز و فۆرلان لەسەر وازهێنانى میسى
پاش شکستەکەى ئەرجەنتین لە یارى کۆتایى کوپا ئەمریکاى ٢٠١٦، لیۆنێل میسى کاپتنى هەڵبژاردەکە وازى لە یارى نێودەوڵەتى هێنا و ئەم بڕیارەشى کاردانەوەى گەورەى لێ کەوتووەتەوە.
چەندین ئەستێرەى تۆپى پێى جیهان، لێدوانى جیاوازیان لەسەر وازهێنانەکەى میسى داوە و لە ئێستاشدا هەموو ڕێگایەک گیراوەتەبەر بۆ ئەوەى میسى ڕازى بکرێت لە بڕیارەکەى پاشگەز بێتەوە.
لە نوێترین ئەو لێدوانە نوێیانەى لەبارەى میسییەوە دراون ئەمانەن:
ڕۆناڵدینیۆى بەڕازیلى دەڵێت: هیچم لەسەر نییە تەنیا ئەوە نەبێت ڕێز لە بڕیارەکەى میسى بگرم، لەگەڵیا دەبم لەو کاتانەى پێویستى پێمە، بیرى نوێنەرایەتیت دەکەین لەگەڵ ئەرجەنتین ئەى باشترین یاریزانانى جیهان.
سوارێزى ئۆرۆگوایى دەڵێت: من دڵنیام میسى ڕاى خۆى دەگۆڕێت و دەگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردەى ئەرجەنتین، وانایبینم ئەوەى دەوترێت ڕووبدات، ئەو باشترین دەبێت بۆ هەتا هەتایە.
فۆرلانى ئۆرۆگوایى دەڵێت: هیوادارم میسى بیر بکاتەوە و ڕاى خۆى بگۆڕێت، جێگەى داخە یاریزانێکى وەک میسى واز لە یارى نێودەوڵەتى بهێنێت کە باشترین یاریزانە لە جیهاندا.
|