باس كردنی نهێنى یەكانی جوتبون بۆ خەڵكی حەرامە
خوای گەورە دەفەرموێ: [ فَالێَّالِحَاتُ قَانِتَاتٌ حَافِڤَاتٌ لِّلْغَیْبِ بِمَا حَفِڤَ اللّەُ ] النساء:٣٤.
واتە: ئەو ئافرەتانەی ێاڵحەن بەڕاستی ئەوانە گوێڕایەڵی فەرمانی خوان، ئەوانە ئەو نھێنی یانەی لەکاتی جوتبونی ژن و مێردا ڕو دەدات دەیپارێزن و لای کەس نایدرکێنن، باس ناکەن کە چۆن لەگەڵ ھاوسەرەکانیان جوت دەبن.
لە ئەسمای کچی زەیدەوە، کە خۆی لەلای پێغەمبەر ێلی اللە علیە وسلم دانیشتوەو پیاوان و ئافرەتانیش دانیشتون، پێغەمبەر ێلی اللە علیە وسلم فەرموی: ((لەوانەیە پیاو ھەبێ چی لەگەڵ خێزانەکەیدا دەکات باسی بکات! لەوانەشە ئافرەتی وا ھەبێ چی لەگەڵ پیاوەکەی دەکات لای ئافرەتان باسی بکات! ئەوانەی لەوێ بون بێ دەنگ بون و وەڵامیان نەدایەوە، ئەسما دەڵێ منیش وتم: بەخوا ڕاستە ئەی پێغەمبەری خوا، ئافرەت و پیاو باسی ئەوە دەکەن.
پێغەمبەر ێلی اللە علیە وسلم فەرموی: ئەم کردەوەیە نەکەن! ئەمە وەک ئەوە وایە شەیتانی نێرە لە ڕێگادا بە شەیتانی مێ بگات و لەگەڵی جوت ببێ و خەڵک سەیری بکەن)). رواە ڕحمد فی المسند ولە شواھد ڕخری(حدیپ حسن).
بابزانرێ ئەو جۆرە کەسانەی باسی سەرجێیی لەلای خەڵک دەکەن، پێغەمبەرێلی اللە علیە وسلم بە خراپترین خەڵک(شرّ الناس)ی داناوە.
ئەوەی جێگەی داخە ھەندێک پیاو بۆتە نەریتیان لای ھاوڕێکانیان باسی جوانی ژنەکانیان دەکەن، ئەوەش دەبێتە ھۆی ئەوەی ئەو کەسانەی باسی جوانی ژنەکەیان لە لا دەکرێ حەز لەژنی باس کەرەکە بکەن، ئافرەتیش ھەیە باسی چۆنیەتی سەرجێیی کردنی لەگەڵ مێردەکەی بۆ ئافرەتانی تر باس دەکات. بەڕاستی ئەوە کارێکی دور لە ڕەوشتی ئیسلامی یەو مایەی خەشم و توڕەیی خوایە.
لە کتێبی: (المدخل للإمام ڕبی عبداللە محمد الشھیر بابن الحاج) بەناوی ((آداب الرجل فی الاجتماع بڕھلە))دا ھاتوەو دەڵێ: گەر پیاو بیەوێ لەگەڵ ژنەکەی جوت ببێ، نابێ لە ماڵەوە یان لە ژورەکەدا کەسی تری جگە لە ژنەکەی لێبێ. باس کراوە عبداللە ی کوڕی عومەر ڕەزای خوایان لێ بێ گەر بیویستایە لەگەڵ ژنەکەی جوت ببێ، ئەو ئافرەتەی شیری دەدا بە منداڵەکەی پێی دەگوت بچێتە دەرەوە.
ئەو کەسەی دەیەوێ لەگەڵ ژنەکەی جوت ببێ، بە ئارەزوی خۆیەتی چ کاتێک ھەڵدەبژێرێ، لە سەرەتای شەو بێ یان کۆتایی شەو، بەڵام بۆ جوتبون سەرەتای شەو باشترە، لەبەر ئەوەی لەوکاتەدا ماوەی خۆشتن زۆرە، بە پێچەوانەی کۆتایی شەو کە کاتەکەی کەم دەمێنێ بۆ ئەنجام دانی نوێژی بەیانی بەکۆمەڵ، یان دواکەوتن یان لەدەست چونی نوێژی بەیانی.
لە ڕویەکی ترەوە لەمەڕ باش نەبونی جوتبون لە کۆتایی شەو، لەبەر ئەوەیە کە دوای خەوتن ھەردوکیان دەمیان بۆن دەکاو ئەم بۆن کردنەش دەبێتە ھۆی لێک دورکەوتنەوەیان لە یەکتری.
ئایا نەت بیستوە پێغەمبەر ێلی اللە علیە وسلم نەھی کردوە کە پیاو لە ناکاو بچێتەوە لای ژنەکەی پێش ئەوەی ژنەکەی خۆی بۆ ئامادە بکات. لەبەر ئەوە نەھی کردوە تا ژنەکەی خۆی بۆن خۆش کات و قژی شانە بکات و ئامادە ببێ، تا خۆشەویستی و بەزەیی لەنێوان یەکتری بەردەوام بێ. پێغەمبەر کاتێک کە لە سەرفەر دەگەڕایەوە ڕاستەوخۆ دەچو بۆ مزگەوت و نوێژی تێدا دەکرد، ئەوەش لەبەر چەند ھۆیەکی بەسود لەوانە:
١- سەردانی کەعبەی پیرۆز کە ماڵی خوایە تا مل کەچی بنوێنێ بە روکعەو سوجدە بردن بۆ خوای گەورە.
٢- تا ھاوەڵە بەڕێزەکانی بەشیان ھەبێ لە بینینی پێغەمبەرو سەلام کردنیان لێی.
٣- تا ئەوەی چاک و گونجاوە بۆ خوای دابنێ بۆ ئەوەی ئاگاداری ئوممەتەکەی بکات ئەوەی پەیوەستە بە خوا پێش ھەمو شتێک بخرێ.
٤- بۆ ئەوەی خێزانەکانی ئامادەیی خۆیان وەرگرن بۆ پێشوازی کردنی پێغەمبەرێلی اللە علیە وسلم.
٥- زۆر جار بەھۆی ئەوەی کە یەکێک لە سەفەردا بوبێ یان لێی دور بکەوێتەوەو پاشان لەناکاو بچێتەوە ماڵەوە لەوانەیە لە خۆشی و شادیان ژنەکەی لەھۆش خۆی بچێ و ببورێتەوە یان لە خۆشیا بمرێ.
لەبەر ئەوە پێویستە ئەو کەسەی دەیەوێ لەگەڵ خێزانەکەی جوت ببێ دەبێ خۆی لەو شتانە بپارێزێ کە خەڵکی ڕەشۆکی(عەوام) دەیکەن لە کاتێکدا نەھی لێ کراوە، ئەویش جوتبون لەگەڵ خێزانە کە ھێستا خۆی ئامادە نەکردوە. بەڵکو دەبێ گەمەو گاڵتەی لەگەڵ بکات و ماچی بکات، ھەر کە بینی ژنەکەی ئامادەیی جوتبونی ھەیە ئەو کاتە جوت ببێ. حیکمەتی شەرعی خوا گەورەش لەوەدا دیارە، ئەویش ئەوەیە کە پیاو چی لە ئافرەت پێ خۆشە، ئافرەتیش بەھەمان شێوە حەز بەھەمان شتی پیاوەکەی دەکات. کاتێک پیاو بەبێ ھیچ پێشەکی یەک دەچێتە لای ژنەکەی وەک ماچ و لاواندنەوەو قسەی خۆش، ئەو کاتە پیاوەکە جنسی خۆی تێر دەکات و ئافرەتەکەشی بە جنس تێر نەبویی دەمێنێتەوەو بە (معلق)ی ئەمێنێتەوەو ناتوانێ ئایینەکەی بەچاکی بپارێزێ و لەوانەیە سەر بۆ خراپە بکێشێ.
پێویست(واجب)ـە گەر پیاو کاری جنسی خۆی بەجێ ھێنا پەلە لەوە نەکات کە لەسەری ھەڵسێ و بەجێی بھێڵێ. چونکە ئەم ھەڵسانە سەر لە ئافرەتەکە تێک دەدات و دڵەڕاوکێی توش دەکات. بەڵکو دەبێ پیاوەکە ھەڵنەستێ تا ئەو کاتەی کە دڵنیا دەبێ ژنەکەی پێویستی جنسی تێر بوەو گەیشتۆتە چێژ و خۆشی. لەبەر ئەوە ھەر کەسێک لەم مەسەلەیە کەمتەرخەمی بکات ئەوا لەلای خوای گەورە بەرپرسیار(مسۆول) دەبێ و تاوانبار دەبێ.
لەکاتی جوتبوندا پێویستە مسوڵمان نیازو مەبەستی پێ ئەوەبێ کە منداڵیان ببێ بۆ زیاد کردنی مسوڵمانان و ببێتە یەکێ لە زانا چاکەکان. ئەو کەسەش دەیەوێ جوتبونەکەی دوبارە بکاتەوەو خۆشی نەشۆردبێ با (زەکەری) بشوات بەر لەوەی دوبارە جوت ببێتەوە.
قاچی عیاچ رەحمەتی خوای لێ بێ دەڵێ: (بۆیە باشترە پیاوەکە زەکەری بشوات چونکە شتنی زەکەر ئەو ئەندامە بەھێزو چالاک دەکات…). ێ ٢/٣٣-٣٥ باختێار.
وای بەباش دەزانم کاتی جوتبون بە کەمێک پاش نوێژی بەیانی ئەنجام بدرێ، چونکە لەو کاتەدا ژن و مێرد ھەردوکیان لەش وفکریان حەساوەیە، گەر پاش جوتبونەکەیان چی تێدا نیە گەر کەمێکیش بخەونەوە، چونکە خۆشیەکی زۆری تێدایە!
|