ئەیاد جەمالەدین رایدەگەیەنێت، ئەگەر لە عێراقدا (2) سیاسی پاك هەبێت، ئەوا نەوشیروان مستەفا یەكێكیانە و ئەگەر (2) سیاسی گەندەڵیش هەبێت ئەوا مەسعود بارزانی یەكێكیانە.
ئەیاد جەمالەدین، كەسایەتیی ناسراو و ئەندامی خولی پێشوتری پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، مەسعود بارزانی بێ ئەوەی هیچ سیفەتێكی رەسمی هەبێت بڕیاری دەستگیركردنی بۆ نەوشیروان مستەفا دەركردوە، كە یەكێكە لە بەڕێزترین و پاكترین سەركردەكانی كورد.
ئەیاد جەمالەدین یەكێكە لە كەسایەتییە سیاسی و بە تواناكانی عێراق و لە خولی پێشوتردا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بو.