گۆڕانکارییەکانی ناو IOSی ١٠ ئاشکراکرا !
لە کۆنفرانسە تایبەکەیدا کۆمپانیای ئەپڵ نمایشی سیستەمی نوێی ئای ئۆ ئێسی کرد و باسی تەواوی تایبەتمەندییەکانی ڤێرژنی ١٠ی کرد.
ئەو گۆڕانکارییانەش بریتین لەمانە:
-لە سیریدا گۆڕانکارییەکی زۆری کردووە و ئێستا دەتوانیت سیری بەکاربھێنیت بۆ کردنەوەی تەواوی ئەپلیکەیشنەکان و نامەکانت بە سیری بنێریت و بەئاسانی فرمانی پێدەکەیت.
-نەخشەکەی دیزاینێکی تری بۆ کراوە و پێشنیاری شوێنی گشتیت بۆ دەکات کاتێک لێیان نزیک دەبیتەوە.
-ڤێرژنی نوێ دەتوانێت ئەو جۆرە پەیوەندییانە دیاری بکات کە سپامن و ئەوش وادەکات ھیچ کات تووشی کێشە نەبیت.
-بەشێوەیەکی جوانتر و روونتر وێنە دەگرێت، چونکە پرۆگرامەکانیش بەشێکن لە پرۆسەی وێنەگرتن و دەشێت وێنەکانت بکەیتە ڤیدیۆیەکی یادەوەری و موزیکێکی لەسەر دابنێیت.
ئای ئۆ ئێسی ١٠ بۆ مۆدێلەکانی ئایفۆن ٥ بەرەو ژوور دەبێت و ئەوانەی مۆدێلی نزمتریان پێیە ناتوانن دایبەزێنن، ھەروەھا لە مانگی ٧دا ڤێرژنی بێتای کارا دەکرێت و لە مانگی ٩دا بۆ تەواوی بەکارھێنەران کارا دەکرێت.
|