ئينستاگرام تايبەتمەندييەکی فەيسبوک تاقيدەکاتەوە
هەرچەندە ئينساتگراميش سەر بە کۆمپانيای فەيسبوکەو لەلايەن ئەوانە بەڕێوەدەبرێت بەڵام بە دوو ستافی جياواز کاریان لەسەر دەکرێت و وردە وردە تايبەتمەندييەکان لەنێوانيادا ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
لەماوەی رابردوو فەيسبوک لە رێگەی ئاپە ناوخۆييەکانی تۆڕەکەيەوە هەندێک جار چەند تايبەتمەنديەەکی کاتی بۆ بەکارهێنەرانی زياد دەکرد لەوانە دروستکردنی ڤيديۆيەک بوو لەسەر بناغەی زۆرترين لايک و کۆمێنتی بابەتەکانی ئەو کەسەی دەيويست ڤيديۆکە دروستبکات.
لە ئێستاشدا ئينستاگرام دەيەوێت ئەو تايبەتمەندييە تاقيبکاتەوەو بەپشتن بەستن بە لايک و کۆمێنتی بەکارهێنەرانی ڤيديۆيەکيان بۆ دروستدەکات و پێشانيان دەدات.
|