ماڵپەڕی یوتیوب بەنیازە مەسنجەرێکی تایبەت بەخۆی درووست بکات و ئەوەش کارئاسانی بۆ بەکارھێنەران دەکات ڤیدیۆ بۆ ھاوڕێکانیان بنێرن.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان یوتیوب نایەوێت لینکی ڤیدیۆکانی لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ترەوە بنێردرێت و بۆئەوەش مەسنجەرێکی تایبەت بەخۆی درووست دەکات، مەسنجەرەکە رێگە دەدات بەکارھێنەر لەڕێگەی ئەکاونتی جی مەیڵەکەیەوە بچێتە ناوەوە و بتوانێت نامە بۆ ھاوڕێکانی بنێرێت و لینکی ڤیدیۆکان شێر بکات.
ھاوکات یوتیوب بۆ ئەو مەبەستە دەیەوێت ئەپلیکەیشنێکی تایبەت بە مەسنجەرەکەی درووست بکات و لەماوەیەکی کەمدا لە سەرانسەری جیھاندا کارا دەکرێت، ھەروەھا ئێستا لە تاقیکردنەوەدان و دواتر ھەمووان دەتوانن بەکاری بھێنن.