فێڵێکی شاراوەی ناو ئایفۆن بزانە
زۆرکەس بەکارھێنەری ئایفۆنەوە و رۆژانە تایبەتمەندی نوێی ئەو مۆبایلە زیرەکە دەبینیت کە تائێستا بەکارت نەھێناون.
زۆربەی بەکارھێنەرانی ئەپڵ لە لیستی بیرخەرەوەکاندا (Reminders) تایبەتمەندییەکیان بەکارنەھێناوە کە سوودێکی زۆریان پێدەگەیەنێت، ئەویش بریتییە لەوەی لە شوێنێکی دیاریکراودا کارێکت وەبیردەخاتەوە و ئەوەش وادەکات لەشوێنێکی تایبەتدا کارێکت بیربکەوێتەوە کە پێویست بێت ئەنجامی بدەیت.
بۆ بەکارھێنانی ئەو تایبەتمەندییەش دەتوانیت ئەم ھەنگاوانە جێبەجێ بکەیت:
-بجۆرە سەر ئەپلیکەیشنی (Reminders) و لەوێدا دانەیەکی نوێ درووست بکە بە کلیک کردن لە (+).
-بچۆرە سەر ئەو وەبیرھێنانەوەیەی درووستت کردووە و کلیک لەسەر (Remind me at a location) بکە.
-دەتوانیت لەوێدا ھەر شوێنێک بنووسیت کە ئارەزوو دەکەیت و (Location)ی ئایفۆنەکەت بکەیتەوە و شوێنێک دیاری بکەیت، بۆ نموونە کاتێک بلوتوسی ئۆتۆمۆبێلەکەت پەیوەست نامێنێت کارێکت وەبیردەھێنێتەوە.
|