هەمووتان هێڵی كۆپتەرتان دیوە، كە بۆ كاری نیزامی و هەروەها فریاگوزاری سوودی لێوەردەگیردرێت، بەڵام رەنگە وشەی (volocopter)تان نەبیستبێ، ئامێرێك زۆر لە شێوەی هیلی كۆپتەر دەچێت، بەڵام بە قەوارە و ستایلێكی دیكەوە.. ڤۆلۆكۆپتەر بە وزەی كارەبا كار دەكات... هیچ دەنگێكی ئەوتۆی نییە لە كاتی كاركردندا..
ئەم ئامێرە لەلایەن كۆمپانیایەكی گەورەی ئەڵمانیاوە دروست كراوە. ڤۆلۆكۆپتەر تەنیا جێگای دوو كەسی دەبێتەوە و زیاتر بۆ ئەوە بەرهەم هاتووە كە زۆر بە خێرایی هەندێك كەلوپەلی پێویست لە شارەكاندا بگوازێتەوە..
وڵاتانی جیهان بەگشتی ئامێری ناوبراو هەروەك هێڵی كۆپتەر سەیر دەكەن بۆیە بۆ لێخوڕینی پێویستی بە یاسا و رێسای تایبەت بەخۆی هەیە.. ئەگەر ئامێرەكە گشتگیر بێت دەكرێت وەك تاكسی هەوایی لە نێوان شارەكاندا سەیری بكرێت..