لە سیناریۆیەکی پێشبینی نەکراودا، چالاکوانێکی ئەمریکی گرتەیەکی ڤیدیۆیی دروستکردووە، کە باس لە جێگرتنەوەی مانگ دەکات لەلایەن ھەسارەکانی ترەوە، ئەنجامەکەی سەرسوڕھێنەر دەرچوو.
لە ڤیدیۆکەدا جوڵەی ئەو ھەسارانە لە نزیک زەوییەوە بەبەراورد بەمانگ دیمەنێکی جوان دەبەخشن، ھەرچەندە کارێکی لەو شێوەیە بێگومان دەبێتەھۆی لەناوچوونی ژیان لەسەر رووی زەوی.
بۆ نمونە ئەگەر لە جێگەی مانگ ھەسارەی عەتارد، مەریخ یان ئۆرانوس بووایە، ئەوا کەشوھەوای زەوی بۆ ژیان نەدەگونجا، ھەروەھا ھێڵێکی پیاکێشانی لەگەڵ زەویدا دروستدەکرد.
بەڵام لە ھەمووی سەرنج راکێشتر ھەسارەی زوحەلە، ئەگەر جێگەی مانگ بگرێتەوە، ئەوا کاریگەری دەبێت بۆ سەر ھێزی راکێشانی زەوی، ئەمەش دەبێتە ھۆی رودانی تسونامی و چەندین روداوی سروشتی تر کە ژیان لەناو دەبات.