لە ژیانی ھاوسەرێتیدا بچووکترین ھەستی نەرێنی دەبێتە تێکدەری ئەو پەیوەندییە و ئەوەش بێزارییەک لەنێوان ھاوسەرەکاندا درووست دەکات.
شارەزایانی بواری دەروونناسی ھۆشداری دەدەن لەبارەی ھەست کردن بە ناسەلامەتی لەکاتێکدا ھاوسەرگیری دەکەیت و پێیان وایە ئەو ھەستە ژیانی ھاوسەرێتی تێکدەدات، ئەو ھەستەش لەوەوە پەیدا دەبێت ھەست ناکەیت متمانەت بە ھاوسەرەکەت ھەیە و ھەموو کات چاوەڕێی کێشەیەک دەکەیت تووشتان بێت و ھاوسەرەکەت ناتوانێت ھەستێکت پێ ببەخشێت کە پارێزراو بیت.
ئەو جۆرە ھەستە دەتوانێت کێشە بچووکەکان گەورەتر بکات و ھەندێکیشیان لە بنەڕەتەوە بوونیان نییە و دەبێتەھۆی نەمانی خۆشەویستی، ھەربۆیە پێویستە پیاوان و ژنان یەکتریان خۆشبوێت و ئەو باوەڕە لای بەرامبەر درووست بکەن و بەوشێوەیە ھەرکات ئەگەر کێشەیەکیشیان تووش ببێت بەئاسانی چارەسەر دەکرێت و ھەست بە سەلامەتی دەکەن لای یەکتر.