![]() |
پیته‌رو
گورگه‌که جارێکیان
کوڕێکی بچووک
له‌گه‌ڵ
باپیره‌یدا
ده‌ژیا.
ڕۆژێکیان
باپیره‌ی
پێی‌ووت "پیته‌ر
نه‌که‌ی له‌باخه‌که‌ما‌ن
بچیته ده‌ره‌وه،
له‌وانه‌یه
گورگه‌که له
دارستانه‌که‌وه
بێت و بتخوات". پیته‌ریش
به‌ڵێنیدا نه‌چێته
ده‌ره‌وه،
به‌ڵام
ڕۆژێکی هاوین
ده‌رگای باخه‌که‌ی
کرده‌وه‌و چووه ده‌ره‌وه.
مه‌لێک له‌سه‌ر
دارێکی به‌رز
نیشتبۆوه. پیته‌ر
لێی پرسی: "
ئیمڕۆ گورگه‌که‌ت
بینیوه؟" مه‌له‌که‌ش
وتی"نه‌خێر
نه‌م دیوه،
به‌ڵام ئاگات
له‌و قازه
بێت که‌به‌دواتا
هاتۆته ده‌ره‌وه".
قازه‌که ده‌یویست
بچێته ناو
ئاوه‌که‌وه‌و
مه‌له بکات،
به مه‌له‌که‌ی
وت ، وه‌ره
با پێکه‌وه
مه‌له بکه‌ین". مه‌له‌که
بۆخۆی له
چڵێکه‌وه ده‌فڕی
بۆ سه‌ر چڵێکی
دی، ئاگاشی له‌وه
نه‌بوو که
پشیله‌یه‌ک
خۆی بۆ مات
داوه تا
بیخوات. پیته‌ر
هاواری لێکرد
" ئاگات له
خۆت بێت" له‌و
کاته‌دا
پشیله‌که
خۆی بۆ مه‌له‌که
هه‌ڵدا به‌ڵام
ئه‌و به‌هاواره‌که‌ی
پیته‌ر فریای
خۆی که‌وت و
فڕی و سوپاسی
پیته‌ریشی
کرد. باپیره‌ی
پیته‌ر چوو بۆ
ناو باخه‌که
گوێی له‌ده‌نگی
یاری و
پێکه‌نین بوو
له‌ده‌ره‌وه
لای ئاوه‌که‌وه
ده‌هات، خێرا
هاواری کرد "
پیته‌ر خێرا
وه‌ره‌وه"
پیته‌ریش گه‌ڕایه‌وه‌و به‌ڵێنیدا
جارێکی تر ده‌رگای
باخه‌که نه‌کاته‌وه. له
کاته‌دا
شتێکی ره‌ش له
دارستانه‌که‌وه
هات. ئه‌وه
گورگه‌که
بوو. باڵنده‌که‌و
پشیله‌که یه‌کسه‌ر
ڕایان کرد‌و
چوونه سه‌ر
دره‌خته‌کان. به‌ڵام
قازه‌که نه‌یتوانی
ڕابکات،
گورگه‌که یه‌کسه‌ر
هه‌ڵی لوشی .
پیته‌ر له‌ناو
باخه‌که
چاوی لێ بوو. هه‌موو
شتێکی بینی. بیری له
فێڵێکی زیره‌کانه
کرده‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی
پشیله‌که‌ش و
باڵنده‌که‌ش
ڕزگار بکات. گوریسێکی
هێناو چووه
سه‌ر دیواری
باخه‌که. به‌مه‌له‌کی
وت له‌نزیکی
گوریسه‌که‌وه
بفڕه بۆ ئه‌وه‌ی
گورگه‌که
نزیک بێته‌وه
تا په‌لامارت
بدات. گورگه‌که
له خۆشی ئه‌وه‌ی
باڵنده‌که
لێوه‌ی نزیکه
پیته‌ری نه‌بینی
که به گوریسه‌که‌یه‌وه خه‌ریکه ده‌یگرێت.
گورگه‌که زیاتر هاته
پێشه‌وه‌و
پیته‌ریش
توانی گوریسه‌که
بکاته ملی و
بیگرێت . له‌ولاشه‌وه
کۆمه‌ڵێک
ڕاوچی هاتن و
گورگه‌که‌یان
له پیته‌ر وه‌رگرت
و بردیان بۆ
باخچه‌ی ئاژه‌ڵان. پێش
ئه‌وه‌ی بڕۆن
پیته‌ر گوێی
له ده‌نگی
قازه‌که بوو
له‌ناو سکی
گورگه‌که‌دا ده‌یقیڕاند
و ورده ورده
له ده‌می
گورگه گه‌وره‌که
هاته ده‌ره‌وه‌و
ڕزگاری بوو.. | |||||||||||