به‌رخۆڵه‌ی ژیر
به‌رخێک له قه‌راخ چه‌مێک ئاوی ده‌خوارده‌وه .
له‌م کاته‌دا گورگێکی لێ په‌یدا بوو . گورگه‌که
په‌لاماری به‌رخه‌که‌ی دا که بیخوا .
به‌رخه‌که وتی: مام گورگ ! بۆ چی وا تووڕه‌ی ؟
من هه‌ڵپه‌ڕکێ زۆر باش ده‌زانم . بیستوومه تۆش
ده‌نگت خۆشه . پێش ئه‌وه‌ی بم خۆی ، تۆ گۆرانیم
بۆ بڵێ و منیش هه‌ڵده‌په‌ڕم . با ژیانی من به
خۆشی و شادی ته‌واوه بێ و تۆش به دڵخۆشی
یه‌وه گۆشته‌که‌م بخۆی .
گورگه‌که وتی باشه و ده‌ستی کرد به لووراندن .
به‌رخه‌که‌ش به هه‌وای گۆرانی مام گورگ هه‌ڵ
ده‌په‌ڕی . سه‌گی ناو دێ گوێیان له ده‌نگی مام
گورگ بوو . هێشتا مام گورگ گۆرانی یه‌که‌ی
ته‌واو نه‌کرد بوو . سه‌گه‌کان گه‌یشتنه سه‌ری .
کاتێک مام گورگ چاوی به سه‌گه‌کان که‌وت ،
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی پێ کرا خۆی ده‌رباز بکا . به‌م
جۆره به‌رخۆڵه‌ی ژیر خۆی له ده‌ست گورگ
ڕزگار کرد.
**************
گه‌ڕانه‌وه
بۆ سه‌ره‌تای
ماڵپه‌ڕ