ساڵ
له‌م نه‌ورۆزه‌وه تا نه‌ورۆزه‌که‌ی تر یه‌ک ساڵه .
ساڵێک چوار وه‌رزه .
وه‌رزه‌کانی ساڵ بریتین له :
وه‌رزی به‌هار ، وه‌رزی هاوین ، وه‌رزی پایز ،
وه‌رزی زستان . وه‌رزێک سێ مانگه .
ساڵێک دوازده مانگه .
1.
وه‌رزی به‌هار
به‌هار وه‌رزێکی خۆشه . باران زۆر ده‌بارێ و ئاوی
کانی و چۆمه‌کان زۆر ده‌بێ .
زه‌وی به گوڵ و گیا ڕه‌نگین ده‌بێ .
داره‌کان لق و پۆپی تازه ده‌ر ده‌که‌ن .
جووتیاران خه‌ریکی کشت و کاڵ ده‌بن و گه‌نم و
جۆ و برنج و شتی تر ده‌چێنن .له به‌هاردا هه‌وا ور‌ده
ور‌ده گه‌رم ده‌بێ . له به‌هاردا ئاژه‌ڵ ده‌به‌نه ده‌شت و
کێو بۆ له‌وه‌ڕ .
له به‌هاردا شیر و ماست زۆر ده‌بێ . ئه‌وه‌ڵی به‌هار
جێژنی نه‌ورۆزه .
خاکه لێوه ،گوڵان ،جۆزه‌ردان سێ مانگی به‌هارن .
2.
وه‌رزی هاوین
هاوین وه‌رزی گه‌رمایه .
زۆربه‌ی میوه‌کان و به‌رهه‌مه‌کانی کشت
و کاڵ له هاویندا پێ ده‌گه‌ن .
هاوینان جووتیاران کاریان زۆرتر ده‌بێ .
له هاویندا جووتیاران به‌رهه‌مه‌کانیان کۆ
ده‌که‌نه‌وه .
له هاویندا قوتانخانه‌کان داده‌خرێن .
پووشپه‌ڕ ،گه‌لاوێژ ،خه‌رمانان سێ
مانگی هاوینن .
3.
وه‌رزی پایز
ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی پایز قوتابخانه ده‌کرێته‌وه .
له شار و دێهات مندال ده‌رۆن بۆ قوتانخانه .
له پایزدا گه‌ڵای داره کان ده‌وه‌رێت .
هه‌نار و به‌ی و چه‌ند میوه‌یه‌کی تر له پایزدا
پێ ده‌گه‌ن .
له پایزدا هه‌وا ور‌ده ور‌ده سارد ده‌بێت .
ڕه‌زبه‌ر ، خه‌زه‌ڵوه‌ر ، سه‌رماوه‌ز سێ مانگی
پایزن .
4.
وه‌رزی زستان
زستان وه‌رزی سه‌رمایه . له زستان دا به‌فر
ده‌بارێ . له زستان دا خه‌ڵک لیباسی گه‌رم
ده‌که‌نه به‌ر و بۆ گه‌رم کردنه‌وه‌ی خۆیان که‌ڵک
له سووته‌مه‌نی وه‌رده‌گرن .
له زستان دا به‌فر رێگاکان ده‌گرێ وهات و چوو
ناخۆش ده‌بێ . له کۆتایی زستان دا ور‌ده ور‌ده
گوڵ و گیا شین ده‌بنه‌وه و دار و ده‌ره‌خت چرۆ
ده‌ر ده‌که‌ن .
به‌فرانبار ،ڕێبه‌ندان ،ڕه‌شه‌مه سێ مانگی زستانن .
**************
گه‌ڕانه‌وه
بۆ سه‌ره‌تای
ماڵپه‌ڕ