![]() |
سندوقی
پڕ چیرۆک و
گۆرانی یه
به بایه‌خه‌کان چیرۆکه‌کانی
به‌ر له خه‌وتن -------------------------------------------------------- کچه
کڵاو سووره‌که کچێکی بچکۆلانه هه‌بوو، کڵاوێکی
سوری هه‌بوو،
زۆر حه‌زی لێی
بوو،هه‌ميشه
ده‌یکرده سه‌ري.هه‌ر
له‌به‌رئه‌وه‌ش
خه‌ڵکی پێیان
ده‌وت کچهکڵاوسورهکه.
به‌یانییه‌کیان،نامه‌یه‌ک
گه‌یشته ده‌ستی
دایکی کچی
کڵاو سوور.
وتی:له نهنهوهیه،زۆر
باشه،تۆش ده‌توانیت
بچیت بۆ لای و
بیبینیت ، به‌ڵام
بیرت نه‌چێت،له
ڕێگادا خۆت نهخڵافێنیت
و قسه له‌گه‌ڵ
که‌سدا نه‌که‌یت
. ئیتر کچه
کڵاو سووره‌که
له ماڵ هاته
ده‌ره‌وه و
رووی کرده
ماڵی نه‌نه
که له‌ناو
دارستانه‌که‌دا
بوو. رۆژێکی
زۆر خۆش بوو،
له رێگا کچه
کڵاو سووره‌که
کۆمه‌ڵێک گووڵی جوانی
بینی له
دامێنی دره‌خته‌کانا
ڕووا بوون .
ڕاوه‌ستا بۆ
ئه‌وه‌ی چه‌پکێک گووڵ بۆ
نه‌نه بچنێت.
له پڕ گورگێکی
گه‌وره‌ی لێ
په‌یدا بوو
پێی ووت : پاش
نیوه‌رۆت باش
ئازیزم، ئای
له‌و گوڵه
جوانانه!!!
کچه‌که‌ش
ووتی بمبووره
، ناتوانم قسه
له‌گه‌ڵ نه‌ناسدا
بکه‌م، من به
ڕێوه‌م به‌ره‌و
ماڵی نه‌نکم نابێ
دوا بکه‌وم .
دوای نیو سه‌عات
کچه کڵاو
سوره‌که گه‌یشته
کۆڵیته‌که‌ی
نه‌نکی. سه‌یری
کرد ده‌رگا
کراوه‌یه،
یه‌ک سه‌ر
چووه ژووره‌وه‌و
سه‌ر لێواری
سیسه‌مه‌که‌ی
نه‌نکی. سه‌یری
کرد نه‌نکی
هیچ باش نیه.
کچه کڵاو
سوره‌که وتی:
نه‌نه گوێچکه‌ت
بۆ ئه‌وه‌نده
گه‌وره‌یه؟
ئه‌ویش وه‌ڵامی
دایه‌وه: بۆ
ئه‌وه‌ی به‌باشی
گوێم له قسه‌کانت بێت. کچه
کڵاو سوره‌که
تۆزێکی لێ
وورد بۆوه ،
ئینجا ووتی:
نه‌نه بۆچی
چاوت ئه‌وه‌نده
گه‌وره‌یه ئه‌ویش
وه‌ڵامی دایه‌وه:
ئازیزه‌که‌م
بۆ ئه‌وه‌ی به
باشی تۆ ببینم
. کچه
کڵاو سووره‌که
شتێکی تریشی
بینی، ووتی:
ئه‌ی بۆ چی
دانه‌کانت
هێنده گه‌وره‌ن
گوورگه
هاواری کرد: بۆ ئه‌وه‌ی
به جوانی بت
خۆم . توومه‌ز
گوورگه‌که
پێش کچه کڵاو
سووره‌که
خۆی گه‌یاندبووه
ماڵی نه‌نکی و
جله‌کانی ئه‌وی
له‌به‌ر کرد
بوو ،له‌سه‌ر
سیسه‌مه‌که
ڕاکشا بوو ، چاوه‌رێی
کڵاو سووره‌که
بوو. گورگه‌که
په‌لاماری دا
بیخوات، کچه
کڵاو سووره‌که
قێژهیهکی
لێ هه‌ستاو ڕای‌کرد گورگه‌که‌ش
دوای که‌وت بۆ
ئه‌وه‌ی
بیگرێت. له‌و
کاته‌دا
پیاوێکی دار
بڕ که له
نزیک ماڵی نه‌نکیه‌وه
تێ ده‌په‌رێت،
گوێی له قیژه‌ی
کڵاو سوور
بوو، خۆی کرد
به ماڵه‌که‌دا،
گوورگه‌که
که ئه‌وی بینی له
په‌نجه‌ره‌که‌وه
بازێکی دا‌و
ڕای کرد بۆ
ناو دارستانه‌که
کچه کڵاو
سووره‌که ده‌ستی
کرد به گه‌ڕان
بۆ نه‌نه، سه‌یری
کرد له ترسی
گورگه‌که له‌ناو
دۆڵابه‌که‌دا
خۆی شاردۆته‌وه،
ئیتر باوه‌شیان
کرد به یه‌کتردا
و کچه کڵاو
سووره‌که
وتی:نه‌نه
زۆرم پێ خۆشه
نه‌ی
خواردویت. خه‌تای
من بوو، من
پێم وت ئه‌چم
بۆ ماڵی نه‌نکم.
| |||||||||||