![]() |
ڕێوییه
خراپه‌کاره‌که‌و
مریشکه سووره جارێکیان
مریشکێکی
سووری بچووک
هه‌بوو، له‌ناو
دارستانێکدا
خانوویه‌کی
بچووکی دروست
کرد بوو. ماڵه‌که‌ی
ببووه
هۆی ئه‌وه‌ی
ڕێویه
خراپه کاره‌که
که‌له‌و
نزیکانه ده‌ژیا.
به‌یانییه‌کیان
مریشکه سووره
چوو بۆ ناو
دارستان بۆ ئه‌وه‌ی
چیلکه‌و چه‌واڵ کۆبکاته‌وه
بۆ چێشت لێنان.
ئه‌و سه‌رقاڵی
چیلکه
کۆکردنه‌وه
بوو. ئاگای له‌وه
نه‌بو که
ڕێویه‌که به
دزیه‌وه
چۆته ناو
ماڵه‌که‌یه‌وه
خۆی له‌ودیوی
ده‌رگاکه
شاردۆته‌وه. کاتێک
مریشکه
سووره به‌خۆی
و چیلکه‌کانیه‌وه
گه‌ڕایه‌وه
بۆ ماڵه‌وه،
ڕێویه‌که
بازێکی هه‌ڵداو
مریشکه‌که‌ش
له‌ترسا چووه
سه‌ر ڕه‌فه‌ی که‌لوپه‌له‌کان. ڕێوییه
خراپکاره‌که
پێکه‌نی و
وتی'' مریشکه
سووره‌ی
بچکۆله
نا‌توانیت هه‌روا
به ئاسانی له
ده‌ستم ده‌رچیت''.
ئیتر ڕێویه‌که
که‌وته خولانه‌وه
به‌ژووره‌که‌داو
کلکی ڕاوه‌شاند،
مریشکه‌که‌ش
له‌سه‌ره‌وه
سه‌یری ده‌کردو
سه‌ری گێژی ده‌خوارد
تا له‌ناکاو
به‌ته‌واویی
گێژ بوو و که‌وته
خواره‌وه.
ڕێویه‌که‌ش
ئه‌مه‌ی ده‌ویست،
به په‌له
مریشکه‌که‌ی
خسته ناو
توره‌که‌یه‌که‌وه
و که‌وته ڕێ
به‌ره‌و ماڵی
خۆیان. له ڕێگا هه‌ستی
به ماندوو
بوون کرد‌و لای
که‌ڵه‌که به‌ردێکه‌وه
دانیشت بۆ حه‌وانه‌وه
و زۆری پێنه‌چوو
خه‌وی لێکه‌وت. مریشکه
سووره‌ش
کونێکی کرده
توره‌که‌که‌و
هاته ده‌ره‌وه.
پاشان به‌ردێکی
گه‌وره‌ی
هێناو خستیه
ناو توره‌که‌که‌وه
و کونه‌که‌ی
دوریه‌وه.
ئینجا تێی ته‌قاند
به‌ره‌و ماڵه‌وه. دوای که
ڕێویه‌که خه‌به‌ری
بۆوه تووره‌که‌که‌ی
دا به کۆڵیاو
چووه‌وه بۆ
ماڵه‌وه، هه‌ستی
کرد باره‌که‌ی
قورستره. که گه‌یشته
ماڵه‌وه
دایکی زۆری
پێخۆش بوو،
پێی‌ووت'' ئافه‌رین
کوڕم منیش
ئاوم گه‌رم
کردووه''. ڕێویه‌که
به په‌له
توره‌که‌که‌ی
هه‌ڵڕشته
ناو مه‌نجه‌ڵه
ئاوه کوڵاوه‌که‌وه
و شڵپ به‌رده‌که
که‌وته ناو
ئاوه‌که‌وه‌و
مه‌نجه‌ڵه
قڵپ بۆوه و
ئاوه گه‌رمه‌که
ڕژا به‌سه‌ر
هه‌ردوکیاندا،
ئه‌وانیش له
تاو ئازار
ڕایان کرد‌و
جارێکی دی نه‌چوونه‌وه
به لای
مریشکه سووره‌دا. گه‌ڕانه‌وه
بۆ سه‌ره‌تای
ماڵپه‌ڕ | |||||||||||