جەژنی رەمەزان ، سوننەتەکانی و چەند ئامۆژگاریک
07/08/2013
 


یه‌كه‌م، سوننه‌ته‌كانی ده‌رچون بؤ نويژی جه‌ژن
١- خؤشؤردن پيش رؤیشتن بؤ نويژی جه‌ژن
٢- ده‌رچون بؤ نويژ به‌جوانترین شيوه‌و جل و به‌رگه‌وه‌ ئه‌گه‌ر گونجا
٣- خواردن پيش ده‌رچون بؤ نويژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، وه‌باشتریش وایه ‌خواردنه‌كه‌ خورما بيت و تاكیش بيت واته‌سئ ده‌نك یان پينج ده‌نك یا حوت ده‌نك
٤- الله أكبر كردن له‌ئاوابوونی خؤری شه‌وی جه‌ژنه‌وه‌ ده‌ست پئ ده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بيت تا كؤتایی نويژی جه‌ژن ، شيوه‌كه‌شی به‌م جؤره‌یه‌ ، الله أكبر, الله أكبر, الله أكبر, لا إله إلا الله, والله أكبر, الله أكبر, ولله الحمد ،پیاوان ده‌نگ به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌وتنیداو ئافره‌تان به‌ده‌نگی نزم ده‌یلين, وه‌به‌كؤمه‌ل الله أكبر ناكه‌ن به‌لكو هه‌ركه‌س بؤخؤی ده‌یكات
٥- نويژخوين له‌ئیمام نزیك ده‌بيته‌وه‌و نويژی سوننه‌ت له‌پيش وپاش نويژی جه‌ژن ناكريت, هه‌روه‌ها نويژی سلاوی مزگه‌وتیش ناكات ئه‌گه‌ر شوينه‌كه‌مزگه‌وت نه‌بوو
٦- سوننه‌ته‌ نه‌روات بؤ ماله‌وه‌تا وتاربيژ وتاره‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات
٧- ريگه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی بؤ ماله‌وه ‌بگؤريت و له‌و ريگه‌یه‌وه‌ نه‌رواته‌وه ‌كه ‌ليوه‌ی هاتووه
٨- سوننه‌ته ‌ئافره‌تان بچن بؤ نويژی جه‌ژن به‌بئ خؤرازاندنه‌وه‌و ده‌رخستنی جوانیان. ته‌نانه‌ت ئه‌و ئافره‌تانه‌ی بئ نويژن الحیض ده‌توانن به‌شداربن و ئاماده‌ی نزاو پارانه‌وه‌ی مسولمانان ده‌بن و خؤیان دور ده‌گرن له‌شوينی نويژه‌كه
٩- پیرؤز بایی له‌یه‌كتر، چونكه‌ هاوه‌له‌كانی پيغه‌مبه‌ری خوا له‌رؤژی جه‌ژن به‌یه‌كتریان ده‌ووت خوا له‌ئيمه‌و ئيوه‌ی قه‌بول كردبيیت، بؤیه ‌ره‌وایه‌به‌یه‌كتر بووتريت جه‌ژنت پیرؤز


دووه‌م، چه‌ند ئامؤژگاريیك
١- پيویسته ‌موسلمانان سوپاسی خوای گه‌وره ‌بكه‌ن كه‌یارمه‌تیانی دا له‌مانگی ره‌مه‌زان به‌رؤژوو ببن و شه‌و نويژ بكه‌ن و شه‌وی قه‌در زوندوو بكه‌نه‌وه‌، وه‌زؤر نزاو دوعا بكه‌ن خوای گه‌وره‌قه‌بولی بكات ليیان
٢- وا چاكه‌موسلمان له‌رؤژی جه‌ژن دلخؤش بيت و خؤشی بخاته‌‌نيو خيزانه‌كه‌ی و ده‌ستی دایك و باوكی ماچ بكات و، سه‌ردانی خزم و دؤستان و هاوریانی بكات،، وه‌گه‌ردن ئازادی له‌یه‌كتر بكه‌ن
٣- سه‌ردانی گورستان ره‌وایه ‌بؤ پیاوان له‌رؤژانی غه‌یری جه‌ژن، به‌لام تایبه‌ت كردنی رؤژی جه‌ژن بؤ سه‌ردانی گؤرستان و سه‌لام كردن له‌مردوان ره‌واو دروست نیه
٤- ئاگادار بن كه‌شه‌وی جه‌ژن له‌ته‌ماشا كردنی فیلیم و گؤرانی و رؤشتن بؤ بازاره‌كان نه‌بنه‌سه‌ر
٥- زیاده‌ره‌وی مه‌كه‌ن له‌كرینی جل و به‌رگ
٦- دروست نیه ‌موسلمان خؤی جوان بكات به‌ریش تاشین‌له‌رؤژی جه‌ژن و له‌غه‌یری رؤژی جه‌ژنیش
٧- ته‌وقه‌كردن و ده‌س له‌نيو ده‌ستی ئافره‌تی نامه‌حره‌م دروست نیه‌، وه‌ ئه‌م ره‌وشته ‌ناشرینه ‌له‌نيو كوملگه‌ی كورده‌واری خؤمان زؤر بلاوه‌، بؤیه‌وا چاكه‌ نه‌فره‌ت له‌و ره‌وشته ‌بكريت
٨- نابيت ئافره‌تان خؤیان برازيیننه‌وه‌ به‌شيوه‌یه‌ك له‌سنوری شه‌رع ده‌رچيت و، ده‌بيت خؤیان بپاريزن له‌تيكه‌لاوی پیاوی نامه‌حره‌م
٩- ئه‌وه‌ی رؤژووی ره‌مه‌زانی له‌ده‌ست چووه‌با په‌له ‌بكات له‌دانانه‌وه‌ی
١٠- به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر په‌رستش و به‌ندایه‌تی كردنی خوای گه‌وره‌ له‌هه‌موو كاتيك، وه‌رؤژووی شه‌ش رؤژ له‌مانگی شه‌والتان صيام الست من شوال له‌بیرنه‌چيت، چونكه ‌له‌گه‌ل مانگی ره‌مه‌زاندا ئه‌جر و پاداشتی ساليكی ته‌واوی هه‌یه
 باوكى ديندار
free abortion pill anti abortion pill the abortion pill
ژماره‌ی بینین‌ : 2224
زیاتر ...
بە ڤیدیۆ... لە یەكەم شەوی مانگی ڕەمەزان لە ناو كەعبە موعجیزە ڕوویدا ...
بۆجی مەکەی پیرۆز فڕۆکەخانەی تێدانیە؟ ...
موسڵمانان له‌سه‌ر وێنه‌كانی‌ پێغه‌مبه‌ر بۆچونیان جیاوازه‌ ...
خودا باسی قەومی کورد دەکات..! ...
"بوون به‌‌ ئێزدی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی‌‌ گاڵته‌كردنه‌ به‌ ئێزدیه‌كان" ...
نیشانه‌کانی ئاخر زه‌مان بزانه‌ به‌ ته‌واوی ...
فەتوایەکی سەیروسەمەرەی ئیسلامیەکان…!!! ...
ڕوونكردنەوەیەكى شەرعی لە لایەن دەستەیەك لە مامۆستایانى سەلەفى كوردستانەوە سەبارەت بەشەرى داعش بەرامب ...
هاتنى كەسێك بۆمزگەوت كەسیر وپیازى خواردبێ،یان بۆنێكی ناخۆشی پێوەبێ ...
وێنه‌..یه‌كه‌م مزگه‌وت كه‌ دیزانه‌ره‌كه‌ی ئافره‌ت بێت له‌ توركیا ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll