چاره‌سه‌رێک بۆ شه‌رمنه‌کان دۆزرایه‌وه‌
13/07/2012

 

له‌ ئێستاداو له‌ وویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مه‌ریکادا حه‌بى چاره‌سه‌رکردنى شه‌رمنى به‌رهه‌م ده‌هێنرێت،
له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ زاناکان ده‌ڵێن چه‌ندین هۆکار هه‌ن بۆ شه‌رمنبوونى مرۆڤ، به‌ڵام گرنگتر له‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ دۆزرایه‌وه‌، ئه‌مه‌ش دواى دۆزینه‌وه‌ى مادده‌ى باراتۆنى له‌مێشکدا که‌ به‌رپرسه‌ له‌ متمانه‌ نه‌بوونى
مرۆڤ به‌خۆی،

زاناکان له‌ڕێگه‌ى حه‌بێکه‌وه‌ چاره‌سه‌ریان بۆ شه‌رمنى دۆزیه‌وه‌، ئه‌گه‌رچى پێشووتر له‌ڕێگه‌ى چه‌ندین هه‌وڵه‌وه‌ و به‌ چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى جیاجیا زاناکان له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌ دابوون که‌ ڕێگه‌یه‌ک بدۆزنه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ شه‌رمنن، به‌ڵام هه‌وڵه‌کان بێهوده‌بوون، تا له‌دواجار جاتى برستۆن زاناى ئه‌مه‌ریکى دواى ئه‌وه‌ى گه‌یشته‌ ئه‌و راستییه‌ى که‌ شه‌رم به‌هۆى مادده‌یه‌که‌وه‌ به‌ ناوى باراتۆنى له‌ مێشکدا دروست ده‌بێت، توانى حه‌بێک به‌رهه‌م بهێنێت بۆ چاره‌سه‌رى شه‌رمنی،

ئه‌م زانایه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ روو که‌ له‌ هه‌ر (15) مناڵێکى جیهاندا (10) مناڵیان هه‌ست به‌ شه‌رم ده‌که‌ن که‌ ئه‌مه‌ش زیاتر بۆ په‌روه‌رده‌ کردنى خێزانه‌کانیان ده‌گه‌رێته‌وه‌.


ئاماده‌کردنی :
--------------
بڕوا حمه‌


 
ژماره‌ی بینین‌ : 2250
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll