پانتۆڵی ته‌سک و زیانه‌کانی بۆ کچان
13/07/2012
چەندین جۆرە پانتۆڵی تەسك هەیە كچانی لەبەری دەكەن بێ ئەوەی ئاگاداری زیانەكانی بن كە دەبێتە هۆی منداڵ نەبوون.

سەبارەت بە مەترسیەكانی پانتۆلی تەسك د.چێمەن خدر پسپۆری نەخۆشیەكانی ئافرەتان دەلێت: پانتۆڵی تەسك دەبێتە هۆی نەزۆكی چونكە ڕێگا دەگرێت لە چوونە ژوورەوەی ئۆكسجین بۆ ناو لەش وەك ئەوەی مرۆڤێك لە ژوورێكی بچووك و داخراوبێت بۆ ماوەیەكی دیاری كراو ئۆكسجین نامینێت لە ژوورەكە، لەبەر كردنی پانتۆلی تەسكیش بەو شێوەیە دەبێتە هۆی وشك بوونی زێ و هەوكردنی منداڵدان، بەتایبەتی لەكاتی سوری مانگانە ئازاری زیاتر دەبێت.

ئەو حاڵەتەش لە دوای شووكردن كاردانەوەكەی بەدیار ئەكەوەی بەردەوام لەبەر كردنی ئەو جۆرە پانتۆڵە لە هەوكردنەكەوە دیگۆرێت بۆ نەزۆكی و وشك بوونی منداڵدان، بۆیە پێویستە ئاگاداربن ڕۆژانە بەردەوام لەبەری نەكەن.
 
ژماره‌ی بینین‌ : 2796
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll