زیره‌کیت زیاد بکه‌
13/07/2012

ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌ ماوه‌ی چوار ساڵدا 20 خاڵ بخه‌یته‌ سه‌رتێکڕای زیره‌کیت ئه‌وا له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ئه‌م جۆره‌ یاری و راهێنانان و کارانه‌ ‌ ئه‌نجام بده‌ یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ واته‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره‌ت نه‌ کرد ئه‌وا له‌ماوه‌ی چوار ساڵدا 20 خاڵ له‌ زیره‌کیت که‌م ده‌بێته‌وه " ئه‌مه‌ به‌ ده‌ست خۆته" ‌واته‌ له‌ 110 خاڵه‌وه‌ بیکه‌یت به‌ 130 خاڵ که‌ به‌ مه‌ش ده‌چیته‌ ڕیزی که‌سه‌ زیره‌که‌کانی جیهانه‌وه ئه‌وا ئه‌م ڕێگایانه‌ بگره‌ به‌ر و هه‌وڵ بده‌ که‌سانی تریش له‌م جۆره‌ کارانه‌دا به‌شداری پێ بکه‌ی.

1- هه‌وڵ بده‌ له‌گه‌ڵ خیزانه‌که‌تدا یان هاوڕێکانتدا یاری (وشه‌ رێکخستن) بکه‌ن واته‌ چه‌ند وشه‌یه‌ک بێنن ڕیزبه‌ندی پیته‌کان بگۆڕن پاشان رێکیان بخه‌نه‌وه‌، به‌مه‌ش نه‌ک هه‌ر مێشکتان چالاک و به‌هێز ده‌بێت به‌ڵکو ده‌بێته‌ هۆیه‌ک بۆ پاراستنتان له‌ نه‌خۆشی له‌ بیرچوونه‌وه ‌(ئه‌لزه‌هایمه‌ر)، هه‌روه‌ها یارییه‌کانی شه‌تره‌نجیش کاریگه‌ری زۆر باشی له‌سه‌ر مێشک هه‌یه‌.

2- زه‌رده‌چه‌وه‌ زۆر بخۆن که‌ بۆ بیره‌وه‌ریتان زۆر باشه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ بۆ چاویش باشه‌.

3- هه‌وڵبده‌ بچیته‌ کۆرسێکی یاری تایکواندۆوه‌، یان یاری تێنسی سه‌رمێز بکه‌ چونکه‌ ئه‌م یارییانه‌ ده‌بنه‌ هۆی ڕێکخستنی لێدانی دڵتان.

4- هه‌میشه‌ ئاره‌زوو بکه‌ن له‌ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری نوێ و به‌ شوێنیدا بگه‌ڕێن، بۆ نموونه‌ پێگه‌ی) ted.com ) که‌ له‌م سایته‌دا ده‌توانیت زۆربه‌ی داهێنانه‌ تازه‌کان و ته‌ندروستی و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی تر ببینیت.

5- واز له‌ مۆبایله‌ زۆر زیره‌که‌کان (پێشکه‌وتووه‌کان) بهێنن چونکه‌ ده‌بنه‌ هۆی سه‌رقاڵی و که‌مکردنه‌وه‌ی توانای کۆنتڕۆڵکردنی رووداوه‌کانی چوارده‌ورتان هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می تاکه‌که‌سی.

6- هه‌وڵبده‌ نیوه‌ڕوان 20-30 خوله‌ک بخه‌ویت چونکه‌ ده‌بێته‌ هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رکیز و به‌رهه‌می که‌سییش زیاد ده‌کات ، شایه‌نی باسه‌ ئێستا ئه‌م کاره‌ له‌ وڵاتی ژاپۆن جێبه‌جێ ده‌کرێت، هه‌روه‌ها هه‌وڵبده‌ شه‌و زوو بخه‌ویت. 

7- هه‌وڵبده‌ ده‌فته‌رێک بۆ خۆت دابنێیت و له‌و ده‌فته‌ره‌دا ئه‌و شتانه‌ی تیا بنووسیت که‌ ناته‌وێت له‌ بیرت بچێت یان له‌ ڕۆژێک له‌ ڕۆژان پێویستت پێ ده‌بێت. 

8- هه‌وڵبده‌ فێری زمانێکی نوێ ببیت، چونکه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ بڕیاری دروست بده‌یت له‌ کاره‌کانتدا.

9- هه‌وڵبده‌ شوکولاته‌ی بێ شیر بخۆیت، چونکه‌ ناوه‌که‌ی مادده‌یه‌کی تێدایه‌ پێی ده‌وترێت فلاڤۆنێدر که‌ ده‌بێته‌ هۆی زیادکردنی توانای مێشک.

10- هه‌وڵبده هه‌ندێک جار خۆت به‌ کارێکی وه‌کو دروومانه‌وه‌ خه‌ریک بکه‌یت چونکه‌ دروومان ده‌بێته‌ هۆی جووڵانی زۆربه‌ی ده‌ماره‌کانی مێشک.
11- هه‌وڵبده‌ له‌هه‌ر هه‌فته‌یه‌کدا کتێبێک بخوێنیته‌وه،‌ چونکه‌ خویندنه‌وه‌ی کتێب ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ڕاده‌ی بیرکردنه‌وه‌ت فراوان بکات و ئاسان تر له‌ده‌وروبه‌رت تێبگه‌یت و له‌گه‌ڵیان بگونجێیت.

12- هه‌فتانه‌ ماوه‌یه‌ک دابنێ بۆ بیرکردنه‌وه‌ به‌ مه‌رجێک له‌ 30 خوله‌ک که‌متر نه‌بێت و ئه‌و شوێنه‌ی که‌ بیری تیا ده‌که‌یته‌وه‌ هه‌وڵ بده‌ به‌پێی توانا شوێنێکی ئارام بێت.


ئاماده‌کردنی : بڕوا حمه‌


how to take naltrexone myjustliving.com naltrexone cost without insurance
ژماره‌ی بینین‌ : 2786
کۆمێنت
1. tara_slemani
15/07/2012
dast xosh bo am babata jwana barastii sud mand abett supas bo ewa
2. xazan
15/07/2012
aslw asase nya baba
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
رێنماییەكی گرنگ بۆ ئافرەتان ...
‌پیاوان لەم هەڵانە دوور بكەونەوە ...
‌10 ڕەفتار وادەكات باوكێكی سەركەوتووبیت ...
‌چۆن میوە و سەوزە لەیەكتر جیا دەكەیتەوە ؟ ...
‌لەتەمەنی 20 ساڵیەوە لەم 10 ڕەفتارە دوور بكەوەرەوە ...
‌بەوێنە ..كرێكارێك وایكرد شازادە ولیام غیرە لە هاوسەرەكەی بكات ...
‌مانای لێدان و پیاكێشان لە خەودا ...
‌ژیانی هاوسەرگیری لەم دۆخانەدا دەكەوێتە مەترسیەوە ...
ئەم كەسەی دەوێت بۆ هاوسەرگیری ...
٨ کار دەبێت هەموو شەوێک پێش خەوتن بیانکەیت ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll