بــێـــده‌نــگـــی...
13/07/2012


له‌نیا جه‌مال
خوێندکاری کۆلیژی ده‌روونناسی
ئه‌مه‌ریکا

ماڵێکم هه‌یه‌ له‌سه‌راب له‌ نێو بیاباندا هه‌میشه‌ بۆی ده‌ڕوانم ،چیرۆکی وون بونم له‌وێ نووسی، هێدی هێدی به‌دوای ئه‌و زه‌مه‌نه‌دا ده‌گه‌ڕام که‌ بێده‌نگی هات و ته‌نیایی پێناساندم.
زۆر کات مرۆڤ سارایه‌ک له‌ بێده‌نگی له‌بیناییدا حه‌شارداوه‌، به‌ڵام له‌ پشت ئه‌و بێده‌نگییه‌وه‌ دنیایه‌ک نهێنی و ڕازی شاراوه‌و قسه‌و به‌سه‌رهات و پرسیار بوونی هه‌یه‌، به‌ڵام نه‌بوونی گوێگرێکی باش و دڵسۆزو هێمن .. گوێگرێک که ‌له‌ هه‌سته‌کان و ناخی ئاڵۆزو خه‌مه‌کانی ئه‌م تێبگات وایکردووه‌ بگاته‌ ئه‌و بڕیاره‌ی بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێت و بیکاته‌ خاڵێکی چاره‌سه‌ر بۆ ڕاکێشانی سه‌رنجی ده‌وروبه‌ر، تاکو نزیک ببنه‌وه‌و پرسیاری لێبکه‌ن ئایا چی ئازاری داوی؟ کێشه‌ت چییه‌؟ هۆکاری بێده‌نگیت چییه‌؟
تاکو له‌م ده‌رفه‌ته‌دا ئه‌و شتانه‌ی له‌ ناخیدا کۆبۆته‌وه‌ به‌یه‌ک جار ده‌ریببڕێت بۆ به‌رامبه‌ر، به‌ڵام هه‌ندێ که‌س به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی خۆی زۆر بێده‌نگ و ئارامه‌، یان هیچ قسه‌یه‌کی نییه‌ بۆ ووتن، یان هه‌ندێ جار ئه‌و شوێنه‌و ئه‌و جێگایه‌ و ئه‌و کاته‌ به‌ گونجاو دانانێت بۆ قسه‌ کردن بۆیه‌ بێده‌نگ ده‌مێنێته‌وه‌. یان که‌سێکی شه‌رمنه‌و هه‌رگیز نایه‌وێت له‌گه‌ڵ که‌سی گه‌وره‌تر له‌خۆی له‌ ته‌مه‌ن و پله‌و ئاستدا قسه‌و گفتوگۆ بکات و داکۆکی بکات، بۆیه‌ زۆر زوو ڕازی بوون یان بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت.
به‌شێکی تر له‌و که‌سانه‌ی که‌ بێده‌نگن به‌خواست و ویست و ئاره‌زوی خۆیان بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن. به‌پێی کات و شوێنی جیاواز، بۆ نموونه‌: له‌کاتی بوونی کێشه‌یه‌کدا لایه‌نێک بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت تاکو لایه‌نی دووه‌م به‌ته‌واوی هێمن ده‌بێته‌وه‌ له‌و توڕه‌یی و ڕق و هه‌ڵچوونه‌، ئه‌مه‌ به‌چاره‌سه‌رێکی گونجاو هه‌ژمار ده‌کرێت له‌و باره‌یه‌وه‌.
کاریگه‌ری بێده‌نگی له‌سه‌ر که‌سی بێده‌نگ چییه‌؟
هه‌ندێ جار به‌رده‌وام بوون بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له‌سه‌ر بێده‌نگی کۆمه‌ڵێک ڕه‌نگدانه‌وه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه‌‌:
که‌م کردنه‌وه‌ی توانای قسه‌ کردن و بیرورا ده‌ربڕین، دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ ده‌ورو به‌رو کۆمه‌ڵگا، هه‌ندێ جار ده‌بێته‌ هۆکارێکی سه‌ره‌کی بۆ ته‌نیایی و نامۆبوون.
چۆن ده‌توانین له‌که‌سی بێده‌نگ تێبگه‌ین؟ چی بکه‌ین تا که‌سێکی بێده‌نگ له‌باره‌ی خۆیه‌وه‌ قسه‌مان بۆ بکات؟
مامه‌ڵه‌ کردن و گفتوگۆ کردن له‌گه‌ڵ که‌سێکی بێده‌نگ ئاسان نییه ، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ بڕیاری دابێت بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێت، چونکه‌ ڕه‌نگه‌ گران بتوانرێت وایلێبکرێت ئه‌و بڕیاره‌ی پێ بگۆردرێت، یان ئه‌و متمانه‌یه‌ی لا دروست بکه‌ی که‌ جارێکی تر ناخی خۆی ده‌رببرێت.
پێویسته‌ زۆر به‌نه‌رم و نیانی و ئارامی و پشوو درێژییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت تاکو هێواش هێواش بێده‌نگی پێده‌شکێنریت، هه‌میشه‌ هه‌وڵ بدرێت‌ له‌باره‌ی خۆیه‌وه‌ قسه‌ بکات، به‌مه‌ ده‌توانرێت هۆکاری بێده‌نگییه‌که‌ی بدۆزرێته‌وه‌.
هیچ کات نابێت له‌سه‌ر بێده‌نگییه‌که‌ی ڕه‌خنه‌ی لێبگیرێت و سه‌رکۆنه‌ بکرێت و وه‌ک ڕه‌فتارێکی نه‌شیاو دابنرێت، چونکه‌ بێگومان ئه‌و بێده‌نگییه‌ هۆکاری تایبه‌تی هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر ده‌نگ به‌رز بکرێته‌وه‌ به‌سه‌ر که‌سی بێده‌نگدا یان بێزاری پیشان بدرێت به‌رامبه‌ر ئه‌و بێده‌نگییه، ئیتر متمانه‌ له‌ده‌ست ده‌درێت، که‌سه‌ بێده‌نگه‌که‌ وا هه‌ست ده‌کات تۆش وه‌ك و هه‌موو که‌سه‌کانی تر لێی تێناگه‌ی.
نابێت هیچ کات زۆری لێبکرێت یان پێداگری بکرێت‌ له‌که‌سێکی بێده‌نگ که‌ هه‌ر ده‌بێت ئه‌وه‌ی تۆ ده‌ته‌وێت ئه‌و هه‌مووی به‌ڕوونی باس بکات بۆت، وا پشانبده‌ ئه‌وه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت ده‌توانێت باسی بکات.
ژماره‌ی بینین‌ : 1029
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
هەشت خاڵ بۆ پاراستنى تەندروستى مێشکت ...
‌ڕۆژانە ئەم پێنج ڕەفتارە بەرامبەر منداڵەكەت دوبارە بكەرەوە ...
هۆتێلە هەرزانەکانی شارێکی چین پێشوازی لە هاوڵاتیانی عێراقی ناکەن‎ ...
دەڵێ شەش ساڵە سێكسی توندم لەگەڵدا دەكات ...
‌ئەم هەڵانە هۆكارن بۆ كەمبونەوەی خۆشەویستی دوای هاوسەرگیری ...
سێ باشترین ڕاهێنانەکان بۆ نەهێشتنى دڵەڕاوکێ و خەمۆکى ...
‌تەوەقەكردن زیانی هەیە ؟ ...
نەمسا بە دوای فێڵی پەنابەرانەوەیە ...
‌وێنەیەكی دەگمەنی سەندرێلای عەرەب لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاوبۆوە ...
خواردنەوە كحولییەكان ساڵانە 4 ملیۆن كەس دەكوژێت ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll