ماڵپه‌ڕی گۆڤاری هۆلیۆد ڕیپۆرته‌ر بڵاویكرده‌وه، جۆرج ئۆباما كه یه‌كێكه له زڕبراكانی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمریكاو له وڵاته‌كه‌ی خۆی كینیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، ئێستا خۆی‌و خێزانه‌كه له خانویه‌كی له ته‌نه‌كه دروستكراودایهو هیچ گله‌یش له براكه‌ی ناكات.
جۆرج ئۆباما بچوكترین كوڕی باوكی ئۆبامایه له‌و چوار ژنه‌ی كههێناونی و له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ گۆڤاره‌كه كه‌له یه‌كێك له باخچه‌كانی نایروبی پایته‌ختی كینیا له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامداوه، داینش دسۆزا ده‌رهێنه‌ری فیلمی 2016 پرسیاری ئه‌وه‌ی لێده‌كات كه بۆچی داوای یارمه‌تی له برا گه‌وره‌كه‌ت ناكه‌یت كه ئێستا به‌هێزترین پیاوی جیهانه، جۆرج ئۆباما زۆر بهلهسهرخۆیهوه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی داوه‌ته‌وه‌و هیچ گلهییو گازنده‌یه‌كی له ئۆبامای برای نه‌كردوه‌و، پێی ڕاگه‌یاندوه ئه‌و خێزانی هه‌یه‌و منیش تاكێكم له‌و خێزانه، به‌ڵام من ئێستا گهورهمو ده‌توانم خۆی غه‌می خۆم بخۆمۆ گرنگی به‌خۆم بده‌م.
برای ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌كی مه‌زنی له‌سه‌ر شانه‌و گرنگی به‌جیهان ده‌دات ، كه‌واته گرنگی به‌منیش ده‌دات وه‌ك تاكێكی ئه‌م جیهانه.
ده‌رهێنه‌ره‌كه ده‌ڵێت ماوه‌ی 10ڕۆژی ته‌واوی له‌گه‌ڵ جۆرج ئۆبامادا به‌سه‌ر بردوه كه ئێستا ته‌مه‌نی 10 ساڵه‌و، ده‌ڵێت پێویسته بایه‌خی تایبه‌تی پێبدرێت چونكه له‌كاتێكدا ئه‌و له خانویه‌كی له چینكۆو ته‌نه‌كه دروستكراودا ده‌ژی، به‌ڵام ئاماده نیه داوای هیچ یارمه‌تیه‌ك له ئۆبامای برای بكات كه ئێستا یه‌كێكه له ملیۆنێرهكانی جیهان.
فیلمه‌كه‌ی داینش ده‌رباره‌ی كه‌سایه‌تی ئۆبامایهو بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا له شاری هیوستنی ویلایه‌تی ته‌كساس نمایش بكرێت‌و، پاشان بڕیاره له 27ی ئه‌م مانگه‌دا له زۆربه‌ی هۆڵی سینه‌ماكانی ئه‌مریكا نیشان بدرێت.
باراك ئۆباما كه ئێستا ته‌مه‌نی 50 ساڵه‌و له دایكێكی ئهمریكیو باوكێكی كینی له‌دایك بوه‌و له‌سه‌ره‌تای شه‌سته‌كاندا به‌مه‌به‌ستی خوێندن ڕویكردۆته ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردودا دایكی كۆچی دوایی ده‌كات بۆیه ئێستا زۆر ده‌رباره‌ی باوكی نازانێت، به‌ڵام دواتر له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ وڵاتی كینیا دوباره سه‌ردانی خێزانه‌كه‌ی كرده‌وه.